گۆڤارێکى ئەمەریکى: روخاندنى ئەسەد، شکستە بۆ مۆسکۆ کارەساتە بۆ ئێران ئاڵنگەرییە بۆ ئەمەریکا وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
گۆڤارى "ریسبۆنسەبل ستیتکرافت"ى ئەمەریکى لە راپۆتێکدا باس لەوە دەکات، روخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد، شکستێکى مەترسیدارە بۆ رووسیا، کارەساتە بۆ ئێران، بەڵام هەڵەیەکى گەورەشە گریمانەى ئەوە بکەین ئەو گۆڕانکارییە سەرکەوتنە بۆ ئەمەریکا.
هەڵوێستى رووسیا
سێ فاکتەر پاڵى بەڕووسیاوەنا بچێتە جەنگى سووریا بۆ رزگارکردنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، یەکەمیان خواستى گشتى بۆ پارێزگارى لە وڵاتێکى هاوپەیمان، چونکە سووریا یەکێک بوو لەو وڵاتە کەمانەى رووخاندنى عێراق و سووریا لە لایەن ئەمەریکاوە، دیمەشق هاوپەیمانى مۆسکۆ بوو.
دووەم: خواستى پارێزگارى لە بنکە ئاسمانى و رووسیەکان لە دەریاى سپى.
سێیەم: رووسیا ترسێکى قووڵى لە سەرکەوتنى ئیسلامییەکان هەبوو، کە سووریا بکەن بە بنکەى تیرۆر دژ بە رووسیا و هاوپەیمانییەکانى لە ئاسیاى ناوەڕاست.
ئەو دڵەڕاوکێیە بەهۆى هەبوونى کۆمەڵێک جەنگاوەرى شیشانى  و ناوچە ئیسلامییەکانى دیکەى رووسیا بوو لە ریزەکانى ئەو کاتەى ئۆپۆزسیۆنى سووریا.
مۆسکۆ هیواخوازبوو پارێزگارى لەو وڵاتە هاوپەیمانەى بکات کە نزیک بوو بە یەکجارى لەناو بچێت، سەبارەت بە هەڕەشەى تیرۆریش دەبێت چاوەڕوانى ئاراستەى رووداوەکان بکەین، کە بە روونییە کێکە  ئاڵنگەرییە گەورەکانى رووبەڕووى دووبارە بونیادناوەى سووریا دەبێت، شێتییە حکومەتى نوێى سووریا بە سەرکردایەتى هەیئەى تەحریرى شام هاوکارى تیرۆرى نێودەوڵەتى بکات.
وەک بەشێک لە ستراتیژى گشتى بۆ خۆداماڵین لە رابردووى لەگەڵ رێکخراوى قاعیدە ئەحمەد شەرع بەڵێنى داوە ئەو کارە نەکات، بەڵام ئەو پرسیارە لەسەر تواناى هەیئەى تەحریرى شام درووست دەبێت، ئایا دەتوانێت کۆنڕۆڵى هاوپەیمان و هەندێک لە شوێنکەوتەکانى بکات.
بزووتنەوەى تاڵیبان لە ئەفغانستان بەڵێنیان دا لەکاتى گەڕانەوەى دەسەڵاتیان رێگرى لە گەڕانەوەى تیرۆرى نێودەوڵەتى بکەن، بەڵێنەکەیان جێبەجێ کرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش رێکخراوى تیرۆرستى داعش لە خوڕاسانى ئەفغانستان جیگەى خۆى کردۆتەوە، کە بەردەوامە لە پاڵپشتى تیرۆرى نێودەوڵەتى.
لە میانەى لاوازى دەسەڵات بەسەر هەندێک ناوچەى ئەفغانستان نەبوونى خواستى تێکەڵبوون بە ململانێى نوێ، بزووتنەوەى تاڵیبان نەیتوانیووە رێگرى تەواو بکات.
دەمێنێتەوە بابەتى بنکەى دەریایى رووسیا لە تەڕتووس و بنکەوى فڕۆکەوانى نزیک لازقیە و لە بازنەى دەسەڵاتى مۆسکۆ لە سووریا، بەڵام راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کەشتییەکانى رووسیا لە تەڕتووس ئەو بنەدەریان جێهێشت.
رێککەوتنى کاتى
راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەیئەى تەحریر و رووسیتا رێککەوتن بۆ پارێزگارى ئاسایشى ئەو بتکەیە، ئەگەر ئەو رێککەوتنەش راست بێت، ئەوە رێکارێکى کاتییە، لەبەر سرووشتى ئاڵۆزی پەیوەندییەکانى لەگەڵ دراوسێکانى سووریا، کارێکى حەکیمانەیە کە حکومەتى نوێى سووریا رێگە بە مانەوەى ئەو بنکە سەربازییە رووسیە بدات، لەوانەشە لەبەرانبەر هاوکارى خواردن و نەوت بێت، ئەوەش لەپێناو بژاردە دیپلۆماسى و ئابوورییەکان بێت.
لەگەڵ ئەوەش ئەو پرسە پەیوەندییەکى بەهێزى بە سیاسەتى دەسەڵاتدارانى نوێ بەرانبەر کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە سووریا هەیە، کە پاڵپشتى رژێمى بەعسیان دەکرد.
هەیئەى تەحریر کە هەوڵى پێدانى دڵنیایى عەلەوییەکان و مەحسییەکان دەدات، ئەگەریش هەیە رێگەدان بە مانەوەى بنکە رووسیەکە بە بەرژەوەندى بزانێت، بەڵام لە بەرانبەریشدا دەسەڵات ترسى ئەوەى هەیە کەمینەکان بەرانبەر بنکەکانى رووسیا هەڵگەڕێنەوە، لە دەرەوەش پاڵپشتى ئەو یاخیبوونە بکرێت.
بۆ ئەوەى رووسیا پارێزگارى لە بنکەکانى دژ بە خواستى حکومەتى نوێى سووریا بکات و لەگەڵ پاڵشتى عەلەوى و مەسحییەکان، ئەوەش پێویست دەکات کەشتى و فڕۆکەى رووسى و ژمارەیەکى زۆرى هێزى وشکانى بڵاوە پێ بکات.
لەبەر ئەو جەنگەشى کە لە ئۆکراینا هەیە، لەوانەیە رووسیا تواناى تایبەتکردنى ئەو هێزانەى نەبێت، سەرەڕاى ئەوەش هەروەک ئەو خێراییەى لە ئەفغانستان روویدا رووخانى خێرایى هێزەکانى سووریاش بەرانبەر هەیئەى تەحریرى شام رووسیا ئەو خواستەى نەبووبێ لەسەر بەردەوامیدانى بە جەنگ لە سووریا.
سیاسەتى ئەمەریکاش لە سووریا رووبەرووى هەمان پرس دەبێتەوە: ئایا واشنتن پارێزگارى لە بنکەکانى دەکات، کە لێیەوە هێرشى دەکردە سەر رێکخراوى تیرۆرستى داعش و هێزەکانى دەسەڵاتى بەعسى، ئایا دەسەڵاتدارە نوێکانى سووریا ئەو بنکانە پشتگوێ دەخەن، یاخود دەریان دەکەن؟ گەورەترین پرسێک ئەمەریکا بایەخى پێبدات بریتییە لە چارەنووسى کوردەکانى سووریا.
لە میانەى جەنگى سووریا بە هاوکارى زۆرى ئەمەریکا و دەوڵەتى نیچمەسەربەخۆ لە باکوورى عێراق پەیدە توانى بەشێکى گەورە لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا کۆنتڕۆڵ بکات، ئەمەریکاش چەندین بنکەى چالاکى لۆجستى نەو ناوچەیە دامەزراندووە.
رۆڵى یەکلاکەرەوەى تورکیا
ئەو لایەنەى وەک یەکلاکەرەوە لە سەرکەوتنى هەیئەى تەحریر دەردەکەوێت و سوودى لەو سەرکەوتنە وەرگرتووە بێگومان تورکیایە بە سەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان. 
هێرشى هەیئەى تەحریر لەناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى تورکیا لە باکوورى سووریا دەستى پێکرد، ئەگەر پاڵپشتى تورکیا نەبوایە ئەوە رووى نەدەدا، بەکارهێنانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کە بە هاوکارى تورکیا هۆى سەرکەوتنى هەیئەى تەحریر بوو.
ئەنقەرە دوو بەرژەوەندى سەرەکى لە سووریا هەیە، یەکەم درووستکردنى دۆخێک رێگە بە گەڕانەوەى سێ ملیۆن پەنابەرى سوورى بدات کە تورکیا دەژین بەهۆى جەنگەوە ئاوارەبوون.
ئەوەس قابیلى جێبەجێکردنە، ئەگەر حکومەتى نوێ لە دیمەشق کۆڵەگەکانى ئاشتى و دەسەڵاتى سەرەکى چەسپاند و هەندێک هاوکارى نێودەوڵەتى بەدەست بگات، بەگوێرەى راپۆرتەکانیش سەدان پەنابەر بە کردەیى ریزیان بەستووە لە تورکیاوە بۆ سووریا دەگەڕێنەوە.
بەرژەوەندى دووەمى تورکیا بریتییە لە کۆتاییهێنتان بە هێزە کوردییەکان لە سووریا و ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتیان.
لە هەمانکاتدا و لەگەڵ ئەو هێرشەى هەیئەى تەحریر دەژ بە دەسەڵاتى بەعس دەستى پێکردووە، سوپاى نیشتیمانى سووریا کە ئەنقەرە پاڵپشتى دەکات هێرشى دژ بە یەکێتى دیموکراتى دەست پێکردووە، توانیشى کۆنتڕۆڵى شارۆچکەى مەنبەج بکات.
ئەوەش دۆخێک درووست دەکات گرووپانەى لەلایەن ئەندێک لە ناتۆ پشتگیرى دەکرێن، هێرش دەکەنە سەر هێزێک لەبرى ئەمەریکا دەجەنگێکت، بەبێ ئەوەى ئەمەریکاش تواناى کارى گەورەى بەرانبەر ئەو وڵاتە هەبێت.
ئەگەر تورکیا پاڵ بە دەسەڵاتى نوێوە بنێت بۆ ئەوەى هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانەى ژێر دەسەڵاتى هێزە کوردییەکان لە باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا، تەنگەشەى هاوشێوەى ئەو تەنگەژەیە بەسەر ئەمەریکا فەرز دەکات، کە رووسیا لە رۆژئاوا تووشى بووە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ دەستبەردارى هاوپەیمانە کوردەکان دەبێت، کە گووتوویەتى ئەوە جەنگى ئێمە نییە دەستى تێوەرمەدەن.
ئایا خواستەکانى راستگۆیى واشنتن ناچار دەکات بەردەوام بێت لەسەر هاوکارى کوردەکان، ئەگەر لەسەر حیسابى درووستکردنى قەیرانێکى قووڵیش بێت لەگەڵ تورکیا؟
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست وەک تاوڵەى بلیارە، جووڵەى یەکێک لە تۆپەکان تۆپەکانى دیکە بە ئاراستەى دیکە دەبات و هەندێک لەگەڵ هەندێکى بەریەک دەکەوێت.
جیاوازییەکە لێرە ئەوەیە پێچەوانەى بلیاردە، تەنانەت شارەزایە زۆر زیرەکەکان ناتوانن پێشبیتى ئاراستەى جووڵەى تۆپەکان بکەن، هیچ یاریزانێکى دەرکى ناتوانێت کۆنتڕۆڵى بکات.
ئەو ئاراستەى چین پەیڕەوەى دەکات حەکیمانەترە، بەشێکى زۆر وزە لەو ناوچەیە هاوردە دەکات، لە کاتێدا بە مەبەست خۆى لە دەستوەردان و لایەندارى هەر لایەنێکى ململانێکان دەپارێزێت.
هەروەک یەکێک لە دیپلۆماتکارە چینییەکان چەند ساڵێک پێش ئێستا لە دانیشتنێکى تایبەت گوتبووى، "چ پاڵنەرێک هەیە بچینە ناو ئەو ئاژاوەیە."
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین