سوودانی سەردانی تاران دەکات ئێران

نوچە نێت

بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشە گرنگەکانی ناوچەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە (پێنجی کانوونی دووەمی/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە (8)ی کانوونی دووەمی (2025) سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران دەکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەردانە فەرمیەکە گفتوگۆکرد دەبێت لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان، هەروەها پشت بەستن بەو پێشکەوتنانەی کە لە سەردانەکەی مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا بەدەستهاتووە، هەروەها تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە".

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە سوودانی چەندین سەردانی فەرمی ئەنجامداوە بۆ ئوردن و سعودیە لەسەر ئاستی باڵا گفتوگۆی کردووە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە. هەروەها عێراق بەشداری لە کۆنفرانسی عەقەبەی کرد لە ئوردن، لەگەڵ نوێنەرانی ئەمەریکا و وڵاتانی تر بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگاری و نیگەرانییە ئەمنییەکان".

لە (11) ی ئەیلولی (2024) مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، هەروەها سوودانی لە (22)ی ئایار سەردانی تارانی کرد بۆ بەشداریکردن لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران.

سەرچاوەیەکی فەرمی ئاشکرای کرد، سوودانی لەم دواییانەدا نامەیەکی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە ڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە پێگەیشتووە تێیدا، "جەخت لەسەر گرنگی سنووردارکردنی چەک بۆ کۆنترۆڵی دەوڵەت، هەروەها سنووردارکردنی چالاکی لایەنەکانی سەر بە ئێران، پاراستنی بێلایەنی عێراق لە ململانێی سوریا و پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا کراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین