ئێران لەترسی ئیسرائیل عەلی خامەنەیی دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو ئێران

نوچە نێت

لیژنەی ئاسایشی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکە کۆبوونەوە، هەروەها لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەو لیژنەیە بڕیاریانداوە عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئێران بۆ شوێنێکی پارێزراو بگوازنەوە.

ئەمڕۆ شەممە (2024/9/28) ماڵپەری (halktv) بڵاوی کردەوە، گرژییەکانی ئێران و لوبنان و ئیسرائیل تادێت ئاڵۆزتر دەبێت، لەدوای کوژرانی حەسەن نەسرۆڵڵا، ئیبراهیم ڕەزایی وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان بە بەشداری کۆمەڵێک ئەندامانی کۆمسیۆنی ئیران بەرێوەچوو، بەدواداچوونمان بۆ ڕووداوەکانی ناوچەکە و هێرشەكانی ئیسرائیل لە بەیروت تاوتوێ کرد." 

لەلایەکی دیکە بەرپرسێکی حكومەتی لوبنان رایگەیاندووە، ئیسرائیل فرێکوێنسی تاوەرەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت هاک کردووە و هەڕەشی لە ئێران کردووە هەرکاتێک فڕۆکە مەدەنییەکانی ئێران پێش نیشتنەوەیان لە فڕۆکەخانە لەلایان ئیسرائیلەوە تەقەیان لێدەکرێت، هەروەها ئێران لەدوای ئەو هەواڵە فڕۆکەکانی ئاگادار کردۆتەوە بگەرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە ئێرانییەکان ئاشکرایان کردووە، لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا و راگەیاندنی بەیاننامەیەک لەلایەن ئیسرائیلەوە کە رایانگەیاند، "ئێمە ئامادەین بۆ فراوانبوونی گرژییەکان" عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئاینی ئێران بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستریتەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین