خامنەیی: ئەمەریکا و ئەوروپا هۆکاری سەرەکی کێشەکانی ناوچەكەن ئێران
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەریكا و ئەوروپا بە هۆكاری ناسەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە دەزانێت و دەڵێت، "هەر ڕۆژە و دەستێوەردان لە وڵاتێکدا دەکەن"

ڕۆژی چوارشەممە (دووی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن بە ئارامی و ئاشتی پێکەوە بژین، ئەگەر ئەمەریکا و ئەوروپا واز لە کردەوەکانیان بهێنن".

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاندووە، "ئەمەریکا و ئەوروپا هەر رۆژە و دەستێوەردان لە وڵاتێکدا دەکەن، ناڕاستگۆیانە باس لە ئاشتی ناوچەکە دەکەن، چونکە سەرچاوەی سەرەکی كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن".

خامنەیی جەخت لەوە دەکاتەوە، "لەوەتەی ڕژێمی سەدام حوسێن و لایەنگرانی ڕۆیشتوون پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق گەشەی سەندووە"

عەلی خامنەیی دڵتەنگی و نیگەرانی خۆی نەشاردەوە، "بۆ شەهیدبوونی حەسەن نەسروڵڵا، سەرکردەی حیزبوڵڵا". و دەڵێت، "لە دەستدانی ئەوانە ڕووداوێکی گەورەیە، لە داهاتوویەکی نزیکدا قسەی زیاترمان دەبێت لەسەر دۆخی لوبنان و کوژرانی سەرکردەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین