فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بێسەروشوێنە ئێران

نوچە نێت

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە هەفتەی ڕابردوووە لە چالاکییە گشتییەکاندا ئامادە نەبووە، گومان دەکرێت لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل لە لوبنان کوژرا بێت.

ڕۆژی سێشەممە (حەوتی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، "ئەگەرچی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران نادیارە"، بەڵام بەرپرسانی ئێران و میدیاکانی دەوڵەت ڕایانگەیاند، "زۆر کەس لێمان دەپرسن چی بەسەر جەنەراڵ قائانی هاتووە. ئەو تەندروستە و چالاکە".

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز دوو سەرچاوەی ئاسایشی ئێرانی ڕایانگەیاندووە، "قائانی دوای کوشتنی نەسروڵڵا گەشتی بۆ لوبنان کردووە بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هیچ هەواڵێکی نییە".

یەکێک لە بەرپرسانی ئێران ڕایگەیاندووە، "قائانی لە باشووری بەیروت بووە لەکاتی هێرشێکدا بۆ سەر هاشم سەفیەدین، جێگرەوەی نەسروڵڵا".

سەرچاوەیەکی ئاسایشی لوبنانی بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، "حیزبوڵڵا پەیوەندیی لەگەڵ سەفیدین پچڕاوە لەو کاتەوەی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باشووری بەیروت".

ئیسماعێل قائانی، بەرپرسیاریەتی تۆڕی گەورەی نیمچە سەربازی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرتە ئەستۆ دوای قاسم سولەیمانی، لە لایەن ئەمەریکا، بەریتانیا و وڵاتانی تری ڕۆژئاواوە سزا دراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین