ئێران سەرجەم گەشتەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا هەڵوەشاندەوە ئێران

نوچە نێت

وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئاشکرای کرد، بەهۆی ئەوەی ئێران لەلایەن وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاوە سزا دراوە، هێڵی ئاسمانی ئێران هەموو گەشتەکانی بۆ ئەوروپا هەڵوەشاندەوە.

ڕۆژی سێشەممە (15/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، جەعفەر یەزەرلو، وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند، "هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان دوای ئەوە دێت کە یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر کۆمپانیاکانی ئێراندا سەپاندووە لەوانە ئێران ئێر و ساها و ماهان ئێر".

یەزەرلو ڕاشیگەیاند، "ئێران ئێر گەشتەکانی بۆ ئەوروپا ڕادەگرێت چونکە چیتر ناتوانێت مۆڵەتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا وەربگرێت و ڕێگری بکات لە تێکچوونی کاتی گەشتەکان و تێکدانی گەشتەکانی گەشتیاران، ڕێوشوێنی پێویست لەبارەی ئەم پرسەوە دەگرینە بەر".

دوێنێ دووشەممە (14/10/2024) جۆزێپ بۆڕێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، "سزای نوێ بەسەر ئێران دا دەسەپێنین".

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر ئێران سەپاند بەهۆی ئەوەی ئەم وڵاتە یارمەتی ڕووسیای داوە، مووشەکی بالیستیکی بۆ ناردووە تاوەکو لە جەنگی بەرامبەر بە ئۆکرانیادا بەکاربهێنێت، بەڵام ئێران، "ڕەتیدەکاتەوە مووشەکی بالیستیکی پێشکەشی ئەم وڵاتە کردبێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین