سەرۆک كۆماری ئێران: ڕۆژئاو داكۆكی لە مافی مرۆڤ ناكەن ئێران

نوچە نێت

مەسعوود پزیشکیان ڕەخنەی تووندی لە ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت بۆ پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل و ڕایگەیاند، "ئەوان داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ ناکەن".

ڕۆژی سێشەممە (هەشتی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، "ئەمەریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ژنان، منداڵان، گەنجان و بەساڵاچووان بۆردومان دەکەن. پاشان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤن، بەڵام ڕاستییەکان پێچەوانەن".

پزیشکیان جەخت لەوە دەکاتەوە، "یەکڕیزی گرنگە بۆ ڕێگە گرتن لە دروست کردنی ناکۆکی و کێشەکانی دوژمنان لە ناوچەکەدا دروستی دەکەن، بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە کەلتوور، پەروەردە و پاراستنی وڵات بدرێت".

سەرۆک کۆماری ئێران ئەم گوتانەی لە ڕێوڕەسمی گەڕاندنەوەی (1,100) تابلۆی مێژوویی ئێرانی کرد کە دەیان ساڵە لە ئەمریکا پارێزرابوون. دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی نیویۆرکی کرد بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوولدا هێنرایەوە ئێران و ئەمرۆ ڕێوڕەسمی بۆ ئەنجام درا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین