پزیشکیان: بەرگری لە خۆمان دەکەین ئێران

نوچە نێت

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، بەرامبەر دەست درێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین، بەڵام بە دوای شەڕدا ناگەڕێین.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) ڕایگەیاند، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، "کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا نیشانیان داوە کە وەڵامی هەموو دەستدرێژییەک دەدەنەوە".

سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە، "جەخت لەسەر مافی ئێران دەکەینەوە بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل، ئێمە بەدوای شەڕ ناگەڕێین، بەرگری لە وڵاتەکەمان و مافەکانی گەلەکەمان دەکەین، ئێمە وەڵامێکی گونجاومان بۆ ئیسرائیل دەبێت".

پزیشکیان ڕاشیگەیاند، "چوار چەکداری ئێرانی لە کاتی بەرگریکردن لە ئاسمانی وڵاتەکەمان لە دژی دەستدرێژی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، سەرەخۆشی لە کەسوکاریان و سەرجەم هێزە چەکدارەکانی دەکەین".

سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوە کرد، "جیهان شاهیدی ئەوەن کە لایەنگرانی ئیسرائیل بە تایبەت ئەمەریکا بانگەشەی بەرگری لە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ دەکەن بەڵام لە کوشتنی دەیان هەزار ژن و منداڵ لە لوبنان و غەزە بێدەنگن".

سەرۆکی ئێران هۆشداری دا، "ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە دەستدرێژی و تاوانەکان، گرژییەکان زیاتر دەبن، ئاگاداری وڵاتەکەشی لە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین