ئیسرائیل وردەکارى سەرەتایى هێرشەکانى سەر ئێران بڵاودەکاتەوە ئێران

نوچە نێت

سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکانى شەوى رابردوو بۆ سەر ئێران بنکەى بەرهەمێنانى مووشەکى بالیستى و شوێنەکانى دیکەیان کردۆتە ئامانج.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە (26/تشرينى يەکەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى ئیسرائیل رایگەیاندووە، شەوى رابردوو فڕۆکەکانى وڵاتەکەمان شوێنى مووشەکى بالستى و چەند شوێنێکى دیکەیان کردۆتە ئامانج، ئەو وڵامەش بۆ هێرشەکانى یەکى ئەو مانگەیە، هێرشەکانیش کۆتاییان نەهاتووە.

سەرچاوەکە جەختى لەسەر ئەوەش کرۆدتەوە هێرشەکەیان کوورە ئەتۆمى و باڵاوگە نەوتییەکانى ئێرانى نەگرۆتۆتەوە، دەربارەى ژمارەى فڕۆکەکانیش ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە هیچ وردەکارییەکى باس نەکردووە.

بەگوێرەى سەرچاوەکانى هەواڵ هێرشەکانى شەوى رابردوو چەند پێگەیەکى سەربازى لە تاران و کەرەج کردۆتە ئامانج، کە کۆگاى سەربازى بوونە.

سەبارەت بە پێکانى ئامانجەکانیان سوپاى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئامانجەکان ورد و ئاراستەکراو بوونە، ئەوەش وڵامى دەسەڵاتدارانى ئێرانە کە بە درێژایى چەند مانگى رابردوو هێرشیان کردۆتە سەرمان.

بەرپرسێکى ئیسرائیلى ئاماژە بەوە دەکات، لەو هێرشەدا ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج کە لە داهاتوو مەترسى درووست دەکەن.

سەبارەت بە سیانەکانیش ئاماژانسى فارسى ئێرانى رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر بنکەیەکى سەربازیی بووە لە رۆژئاوا و باشوورى تاران، بەڵام ئاژانسەکە وردەکارى زیانەکانى بڵاونەکردۆتەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین