سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات ئێران

نوچە نێت

باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی بریکس لە قازان لە ڕووسیا، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، کازم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا ڕایگەیاند، "مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بەشداری لە کۆبوونەوەی لووتکەی بریکس دەکات لە ڕووسیا". 

باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا ڕاشیگەیاند، "مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ یەکەمین جارە بەشداری لە (16)مین لووتکەی بریکس لە قازان دەکات کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگییە هەمەلایەنەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام، لە پەراوێزی لووتکەکەدا پزیشکیان کۆبوونەوەی جیاواز ئەنجام دەدات".

باڵیۆزەکەی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، "بریکس بەردەوام دەبێت لە پلاندانان بۆ میکانیزمێک بۆ پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان، پێویستە وڵاتانی ئەندام پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن".

لە ڕۆژانی (24-22)ی ئەم مانگە لووتکەی بریکس لە قازانی ڕووسیا بەڕێوە بچێت بە مەبەستی، "برەودان بە هاوبەشی و هەماهەنگییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندام".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین