كازمی بانگهێشتی ئەسەد ناكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە نۆی ئاب، رۆژنامەی شەرق ئەوسەت باس لە بەشداربووانی كۆنگرەكەی بەغدا دەكات و پرسیار لەسەر ئامادەبوونی بەشار ئەسەدی سەرۆكی رژێمی سووریا دەكات.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە دوێنێ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق. پێشتر وەزیری پلاندادان بانگهێشتی میری كوێتی كردووە و بەر لەمانەیش هەر یەكە لە شای سعوودیە و سەرۆكی میسر بانگهێشت كراون.
كۆنگرەكەی عێراق بە شێوەیەكی سەرەكی بۆ وڵاتانی دراوسێ دەبێت، كە ئەوانیش بریتین لە توركیا، ئێران، كوێت، سعوودیە، ئوردن، سووریا. جیا لەوانەیش نوێنەرانی هەر یەكە لە میسڕ و ئیمارات و قەتەڕ بەشدار دەبن، سەرەڕای بەشداربوونی نوێنەرانی ئەوروپا و ئەمریكا.
سەرچاوەكان بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەت دەڵێن، "تا ئێستا نازانرێت كە ئایا بانگهێشتنامە ئاراستەی سووریا دەكرێت یان نا، بەڵام كارنامەی كۆنگرەكە تاوتوێكردنی بابەتی سووریا لەخۆ دەگرێت".
بەهۆی جەنگی 10 ساڵەی سووریا و ئەو پێشێلكارییانەی لەو جەنگە كراوە، رژێمی ئەسەد لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گۆشەگیر كراوە و تەنانەت ئەم وڵاتە لە ئەندامێتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی سڕكراوە. بەڵام عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ سووریا هەبووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment