یونامى ره‌خنه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌گرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێى ئاب یۆنامى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له شێوازى را‌گرتن و لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه، "جێبەجێکردنی تەواوی چوارچێوەی یاسایی هاوکار دەبێت لە پێشگریکردن لە ئەشکەنجە و مامەڵەی نەشیاو، هەروەها دەبێتە مایەی باوەڕبوونی خەڵك بە سیستمی دادگەری".
راگه‌یێندراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له راپۆرتێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێبینى له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه له عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، شێوازى گرتن به‌گوێره‌ى ئه‌و مه‌رجانه نیین، كه رێگرى له ئه‌شكه‌نجه‌دان بكرێت. یونامى ئاشكرایشى ده‌كات له‌و راپۆرته‌دا دیمانه له‌گه‌ڵ 235 كه‌س كراوه، كه له ئازادییه‌كان بێبه‌شكراون و له ماوەی نێوان ١ ی تەموزی ٢٠١٩ تا ٣٠ نیسانی ٢٠٢١ ئه‌و دیمانانه كراون.
یۆنامى ده‌ڵێ، "دەرەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە زۆربەی مەرجە یاساییەکان و زەماناتی دادگایکردن کەلەوانەیە ببن بە هۆکار بۆ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە بەشێوەیەکی ڕۆتین ڕێزیان لێنەگیراوە. هەروەها چەندین نیگەرانی خراونەتەڕوو دەربارەی نەبوونی چاودێریەکی یاسایی کارا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕاستییانەی کە لە ژوورەکانی لێکۆڵینەوەو سەنتەرەکانی ڕاگرتندا ڕوودەدەن کە بەردەوامی دەدات بە نەهاتنە بەربارو نکۆڵیکردن".
جگه له‌مه‌یش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "له ڕاپۆرتەکەى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هەروەها ئاماژە بە نەبوونی توانا دەکات لە گەیشتن بە پارێزەرو؛ پشکنینی پزیشکی و نەبوونی شەفافیەت دەربارەی ئەو لایەنە ئەمنیانەی کە دەسەڵاتی فەرمیی ڕاگرتنیان هەیە؛ هەروەها ئامانجی سەرەکیی لێکۆڵینەوەکان بریتی بووە لە وەرگرتنی دانپێدانانەکان؛ لەپاڵ ئەمەشدا نیگەرانی دەربارەی میکانیزمە بەردەستەکان بۆ چارەسەرکردنی سکاڵاکان لە کەیسەکانی ئەشکەنجەدا پێدەچێت زۆر کارا نەبن".
له كۆتاییشدا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و راپۆرته، "بریتییە لە ڕەنگدانەوەی کاری هاوبەشی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە عێراقدا".
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لێژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، لێژنه‌كه‌یان سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یاسایه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى رۆمیۆ هه‌كارى باسى له‌وه كرد، ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌رێمى كوردستان به چه‌ندان جۆر بوونى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به ساڵانى رابردوو كه‌متره.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment