بافڵ تاڵه‌بانى باس له‌ یه‌كێتییه‌كى نوێ ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى په‌یامێكى جه‌ژنانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ یه‌كێتییه‌كى نوێ ده‌كات و ده‌ڵێ، "یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى ته‌مووز، به‌ بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى په‌یامێكى جه‌ژنانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌مه‌ودوا یه‌كێتى"بە سیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە" كار ده‌كات بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێ،  " پەرۆشیی خۆمان بۆ یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ خزمەتکردنی هەرێمەکەمان دەردەبڕین و باوەڕی تەواومان بە یەکڕیزی گەلەکەمان هەیە لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و ئاوەدانی زیاتر".

له‌ به‌شێكى تریشدا ده‌ڵێ، "دەمەوێت لەم دەرفەتەدا دووپاتی بکەمەوە کە یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت".

كه‌متر له‌ كاتژمێرێك به‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و  رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى یه‌كێتى و ململانێییه‌كى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكه‌كه‌ى تر به‌ "پیلانگێرى هه‌شتى ته‌مووز" ناو ده‌بات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین