كێشه‌ى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى.. له به‌رده‌م چوار بژارده‌ى چاره‌سه‌یى
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
یه‌كێتى چوار میكانیزمى تاقیكردووه‌ته‌وه
بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێ :(ته‌واو بووه)
له هه‌شتى ته‌مووزى رابردوو سه‌ره‌تاى كێشه‌ییه‌كى قووڵ له‌ناو یه‌كێتى ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش ململانێى نێوان نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى بوو. سه‌ره‌تا وه‌ك ناكۆكییه‌كان ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر لادانى دوو به‌رپرسى ئه‌منى كه ئه‌وانیش سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر و ده‌زگاى زانیارى بوون، كه‌چى دواتر ده‌ركه‌وت كێشه‌كه له‌وه قووڵتره و ته‌نانه‌ت ململانێیه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بووه، كه هه‌ڕه‌شه بووه له‌سه‌ر ژیانى بافڵ تاڵه‌بانى كه دوێنێ له گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌وڵى ژه‌هراویكردنى دراوه.
ئه‌مڕۆ چوارى ئه‌یلووله ته‌نیا سێ رۆژى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه ته‌مه‌نى دوو مانگى ته‌واو بكات، به‌ڵام وه‌ك له لێدوانى به‌رپرسانى یه‌كێتى ده‌رده‌كه‌وێت هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌ییه نییه. له ماوه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌یشدا چوار میكانیزم بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وان ئه‌نجامى نه‌بووه.
بژارده‌ى یه‌كه‌م بژارده‌ى حزبى بووه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و بژارده‌یه هاوسه‌نگى له‌نێوان هاوسه‌رۆكه‌كه رانه‌گرتووه و به‌و ئاراسته‌یه نه‌ڕۆیشتووه، هه‌ر دوو كه‌س بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌ناو یه‌كێتى بهێڵێته‌وه، به‌ڵكو زیاتر به‌ره‌و ئاراسته‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى رۆیشتووه.
چاره‌سه‌رى حزبى به ئاراسته‌ى ده‌ركردنى لاهور بووه
نه‌وه‌ك هاوسه‌نگى هاوسه‌رۆكه‌كان
كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى مه‌كته‌بى سیاسى كرا، ده‌سه‌ڵاته‌كان به ته‌واوى له لاهور شێخ جه‌نگى وه‌رگیرایه‌وه. دواتر مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى داواى كردووه لاهور شێخ جه‌نگى "بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات" ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت جیا له مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش نه‌یتوانیوه كێشه‌كه یه‌كلایى بكاته‌وه، چونكه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كه ده‌بووایه له 20 ته‌مووز كۆببێته‌وه، تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ى نه‌كردووه، هه‌ندێك جار باس له‌وه ده‌كرێت له هه‌ندێك له بڕیاره‌كانیش له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بووه له‌وانه "بابه‌تى چوونه ده‌ره‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى له كوردستان".
له‌دواى بژارده‌ى حزبى بژارده‌ى خێزانى و ناوبژیوانانى تر دێت، بافڵ تاڵه‌بانى له گفتوگۆكه‌ى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ئاشكراى ده‌كات هه‌وڵ دراوه له رێى خێزانى و تاڵه‌بانییه‌كانیشه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام نه‌كراوه. جیا له خێزان كه‌سایه‌تى تریش به عێراقى و كوردستانییه‌وه هه‌وڵیان داوه ناوبژیوانى بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌وڵى ئه‌وانیش بێ ئه‌نجام بووه، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دواجار باسى له‌وه كرد له‌به‌ر قووڵى كێشه‌كه نه‌یتوانیوه ناوبژیوانى بكات و بۆیه خۆى له بابه‌ته‌كه بێ لایه‌ن گرتووه.
بژارده‌ى سێیه‌م یاسایه "دادگایه" لاهور شێخ جه‌نگى و براكانى سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، ئه‌ویش له‌به‌رانبه‌ردا به ناوى ناوزڕاندن، سكاڵاى تۆمار كردووه، دواجاریش چوونه به‌رده‌م دادگا و به بڕیارى دادوه‌ر ئازاد كران. "لایه‌نگرانى بافڵ ده‌ڵێن به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه". ورده‌كارى دادگاییه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت تا ئێستا كاریگه‌رییه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه نه‌بووه، دادگایش ناتوانێ له بارودۆخ و دۆسیه‌یه‌كى وه‌ها خاوه‌ن ماف و مافخوراو، تاوانبار و تاوانلێكراو، ده‌ستنیشان بكات.
بژارده‌ى دادگا دووباره دێته پێشه‌وه
دوایین جار له دوو هه‌فته‌ى رابردوو باس له دوورخستنه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كرا، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌و بڕیاره كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى دراوه و بافڵ تاڵه‌بانیش وێراى ئه‌وه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه بڕیارى ئه‌و نییه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م بژارده‌یه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى بووه.
بافڵ تاڵه‌بانى له‌سه‌ر بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ڵێ، "ئه‌مه به‌م شێوه‌یه نییه كه باس ده‌كرێت، به‌ڵكو هه‌ندێك موناقه‌شه بووه، گوتراوه ئه‌گه‌ر حزب به جه‌نابى بڵێ بۆ مه‌رحه‌له‌یه‌ك وڵات به‌جێبهێڵى، ئه‌و وڵات به‌جێبهێڵێ. ئه‌مه یه‌كه‌مین جاریش نییه ئێمه وا بكه‌ین ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت ئێمه له هه‌ڵبژاردنى پێشوو بڕیارێكمان دا له‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س له سه‌ركراده‌یتى قسه نه‌كه‌ن باشتر بێت. ئه‌مجاره‌یش وا بووه گوتراوه بێزه‌حمه‌ت ره‌نگه باشتر بێت جه‌نابت تا دواى هه‌ڵبژاردن سه‌فه‌رێك بكه‌یت، دواى هه‌ڵبژاردن زۆر زۆر به‌خێر بێیته‌وه".
وه‌ك ئاشكرایه و بافڵ تاڵه‌بانیش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه، لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هیچ یه‌كێك له‌و بژاردانه‌ى سه‌ره‌وه نه‌یتوانیوه كێشه‌ى هاوسه‌رۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، بافڵ تاڵه‌بانى دان به‌وه ده‌نێت چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى تر‌ى نهێنیان له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى كردووه، به‌ڵام هیچ نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بووه و هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه. بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێ، "نه‌وه‌ڵا هیچ نزیكنه‌بوونه‌ته‌وه، نه‌وه‌ڵا دانیشتنه‌كانمان هیچ ئه‌نجامى باشى نه‌بووه".
بافڵ تاڵه‌بانى باس له شێوازه‌كانى چاره‌سه‌رییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌وڵمان دا له‌ڕووى خێزانییه‌وه چاره‌سه‌رى بكه‌ین، تاڵه‌بیانییه‌كان هاتنه ناو بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، هه‌وڵمان دا به حزبى چاره‌سه‌رى بكه‌ین نه‌بوو. بۆ زانیارییتان، ته‌واو بووه".
ئه‌مه دوایین لێدوانى بافڵ تاڵه‌بانییه له‌سه‌ر كێشه‌كه و كه ده‌ڵێ، "ته‌واو بووه" مه‌به‌ستى لاهور شێخ جه‌نگییه كه له دیمانه رۆژنامه‌وانییه‌كه زۆر به‌روونى باسى ده‌كات. جگه له‌وه‌یش بژارده‌ى دادگا هه‌ر به كراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش بۆ چاره‌سه‌رى یه‌كێتى نا، به‌ڵكو بۆ مه‌سه‌له‌ى "ژه‌هراویكردنى بافڵ تاڵه‌بانى" چونكه خۆى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه له ئێستاوه چۆن بابه‌ته‌كه به دادگا بدات و له كوێ سكاڵاكه بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment