لاهور شێخ جه‌نگى: ئێمە لە کۆنگرەدا بە هەڵبژاردن هاتووین نەک بە ئینقیلاب کوردستانی

نوچه‌نێت

لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و هۆكاره‌كانى بێده‌نگبوونى خۆى ئاشكرا ده‌كات و كشانه‌وه‌ى خۆشى له‌ سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى كوردستانى راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى ته‌مووز لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا باس له‌هۆكارى "بێده‌نگبوونى"خۆى ده‌كات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ كه‌ به‌ پیلانگێڕیى هه‌شتى ته‌مووز ناوى ده‌بات لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ڵێ، "توانیمان بەو بێدەنگییە؛ ڕێگری بکەین لە لەتبوونی یەکێتییەکەی مامی ڕابەر و کۆچکردوومان، لە ئێستاشدا خۆشحاڵم کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێرەوی حزبیمان گرتۆتەبەر".

له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى باس له‌وه‌ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكه‌كه‌ى تر رێگه‌ى حزبى هه‌ڵبژاردووه‌ و ده‌شڵێ، "لە هەمان کاتدا تاکە مەرجم بۆ ئەمەش پێکهێنانی لیژنەیەکە لە مەکتەبی سیاسی بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هەموو ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندە بێبنەمایانەی لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بۆ چەواشەکردن بڵاو دەکرانەوە و لە دوایشدا ئەنجامەکانی بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ڕایگشتی بڵاوبکرێتەوە".

لاهور شێخ جه‌نگى كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى كوردستان راده‌یگه‌نێ و ده‌ڵێ، "بەرپرسیارێتییەکەی بە هاوسەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەسپێرم"

لاهور شێخ جه‌نگى چه‌ند جارێك له‌ په‌یامه‌كه‌ى وشه‌ى پیلانگێرى و ئینقیلاب بۆ روودوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى یه‌كێتى به‌كارده‌هێنێ له‌وانه‌ ده‌ڵێ، "ئێمە لە کۆنگرەدا بە هەڵبژاردن هاتووین نەک بە ئینقیلاب".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین