مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێـتى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ته‌واو بوو، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ وێراى دووپاتكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى به‌په‌له‌ى كێشه‌كانى ناو یه‌كێتى، به‌ هیچ رسته‌یه‌ك باس ململانێیه‌كانى نێوان دوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ى نه‌كراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ چوارى ئاب، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ سلێمانى به‌ سه‌رپه‌رشتى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى كۆبووه‌وه‌ و دواى زیاتر له‌ سێ كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌، مه‌كته‌به‌كه‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ تێیدا دووپاتى له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كردووه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌:
به‌په‌له‌ كێشه‌كانى ناوخۆى یه‌كێتى چاره‌سه‌ر بكرێن.
هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بكرێت بۆ سه‌رخستنى كاندیده‌كانى هاوپه‌یمانى كوردستان.

وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌ راشكاوى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى باس له‌ كێشه‌كانى نێوان لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى بكات، به‌ڵام له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ باس له‌ بۆچوونى مه‌كته‌بى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌.

ده‌قى راگه‌یێندراوی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى:

ئەمڕۆ رێکەوتی (٤/٨/٢٠٢١) بە سەرپەرشتی هاوسەرۆک هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی ، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی بواری حزبی و هەڵبژاردنەکان تاووتوێکران.کۆبوونەوە وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەکێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەکان و دیاری کردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و ھێمنی ھەرێمی کوردستان بە شاری سلێمانیشەوە ،تەئکید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەکتەب و دەزگاکانی یەکێتیی کرایەوە بەرەو هەڵمەتێکی پڕ جۆش و خرۆشی پێکەوەیی و دیموکراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.مەکتەبی سیاسی گشت مەکتەب و مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی راسپارد کە هاوشانی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمان پەیوەستی میحوەر و بازنەکانی هەڵبژاردن بن، کە ئەرکی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردندا، چونکە سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان ئاسۆیەکی روون و نوێ لەبەردەم گەلی کوردستان دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموکراتی و  لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە کە  هەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین