مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

كه‌ناڵى كوردساتى یه‌كێتى رایگه‌یاند دواى كه‌مێكى تر كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ستپێده‌كات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بڕیارێك له‌سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بدرێت.

ئه‌مڕۆ  چوارشه‌ممه‌ چوارى ئاب، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى كوردساتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ناڵه‌كه‌ باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه‌ سێى ئاب زانیاریی ئه‌وه‌ له‌ میدیاكانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى بڵاوكرایه‌وه‌، ده‌سته‌یه‌كى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كه‌ پێكهاتبوو له‌ بافڵ تاڵه‌بانى و شاڵاو كۆسره‌ت و شاناز برایم ئه‌حمه‌د و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ و بڕیاریان داوه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى مه‌كته‌بى سیاسى چوارشه‌ممه‌ "ئه‌مڕۆ" ئه‌نجام بدرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى سكاڵاكردنه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌كرێت و جیا له‌مه‌یش بڕیاره‌ له‌سه‌ر ململانێى نێوان لاهور شێخ جه‌نگى و بافڵ تاڵه‌بانى ده‌درێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین