بافڵ تاڵه‌بانى : خه‌ڵكى كوردستان چاوه‌ڕوانى زیاتر له‌ یه‌كێتى و گۆڕان ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامێكى ئاراسته‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێ، "خه‌ڵكى كوردستان چاوه‌ڕوانى زیاتر له‌ یه‌كێتيى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ن".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى ته‌مووز، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان په‌یامێكى به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى هاوپه‌یمانى یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كاته‌وه‌ و داوا ده‌كات به‌ یه‌كه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى چاكسازى به‌رده‌وام بن.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى: 

بەڕێزان رێکخەری گشتی، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی ١٢ھەمین ساڵیادی راگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.
لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە هەموومان هێز و تواناكانمان لەپێناو زاڵبوون بەسەر تەحەددییەكان یەكبخەین و یەكڕیز و یەكدەنگ بین بۆ بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانمان.
لەم بۆنەیەدا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکانمان دەكەینەوە بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەدیھێنانی خواستەکانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرخستنی پڕۆژەی راستەقینەی چاکسازی کە وەڵامدەرەوەی پێویستی و خواستەکانی ھەموو لایەک بێت.
ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی زیاتر لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن تاوەکو پێکەوە لە پڕۆژەیەکی سیاسی و نیشتمانیدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھەنگاوی گەورە و کوردستانیانە بنێن. کوردستانێکی ئارام بونیاد بنێن و قەوارەی هەرێم بەهێزتر بكەن كە بۆ ئەوەش پشتیوانی و کۆدەنگی سەرجەم هێز و لایەنەکان گرنگە.
بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین