سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى خانەوادەى زیبا مەلیک ئیسماعیل یاقۆ کەسایەتى ئاشوورى دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە (18/تشرينى دووەم/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پرسەنامەیەکى بڵاوکردەوە تێیدا سەرەخۆشى لە خانەوادەى زیبا مەلک ئیسماعیل یاقو دەکات.

دەقى پرسە نامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان

بۆ كۆچى دواييى كه‌سایه‌تیی ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى دۆستانی ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو سەرکردەیه‌کی دیاری ئاشوورییه‌كان بوو و هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/11/18

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین