ئايا ميسڕ … توركيا وەك فشار دژ بە هاوپەيمانەكانى بەكاردەهێنێت؟ بیروڕا

نوچەنێت:

لەگەڵ کودەتا سەربازییەکە (٢٠١٣)ى ميسڕ، پەيوەندييەكانى نێوان ميسڕ و توركيا لەسەر ئاستى سياسى بچڕا، لە مانگى ئايارى ئەمساڵ شاندێكى توركيا بەسەرۆكايەتیى سادات ئۆنال جێگرى وەزيرى دەرەوەى توركيا، بۆ ئەنجامدانى خولێكى ترى دانووستانەكان سەردانى قاهيرەى كرد، ئەو سەردانەش دوو رۆژى خاياند.

دواى ئەنجامدانى دانووستانەكان، هەردوولا بەياننامەيەكى هاوبەشيان بڵاوكردەوە، دانووستانەكانيان بە (قووڵ و ڕاشكاوانە) وەسفكرد،  لە کۆبوونەوەکەدا باسيان لە كێشە دوولايەنەكانى نێوانيان و ژمارەيەك پرسى ناوچەكە كرد بوو، بەتايبەت  باردۆخى ليبيا و سووريا و عێراق، هەروەها باسيان لە پێويستى چەسەپاندى ئاشتى و ئاسايش لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كرد.

بەياننامەكە زۆر بەوردى نووسرابوو، بۆ ئەوەى ئاستى پێشبينيەكان زۆر بەرز نەبێت، ئەمەیش تاوەکو بوار بۆ دانووستانى زياتر و رێككەوتن لەسەر هەنگاوەكانى داهاتوو بڕەخسێنێت. 

ئامانجى توركيا تا ئەندازەيەكى زۆر لەو پرۆسەيە روونە، بەڵام دەسەڵاتى ميسڕى چاوى لەسەر ئامانجێكى ترە، دەيەوێت لە رێگەى كرانەوە بەڕووى توركيا، پێگەى خۆى لە ديدى هاوپەيمانەكانى بەهێز بكات، ئەو نزيكبوونەوەيەى نێوانيان وەك كارتێكى فشار بقۆزێتەوە،  بەهۆى ململانێكانى بەنداوى (نەهزە)ى ئيسيوبى، خۆى لە زيادبوونى ناكۆكييەكان لەگەڵ توركيا دەپارێزێت.

دواى كۆتايى هاتنى دانووستانەكانى مانگى ئايار، دوو رووداوى گرنگ رووياندا، لە (١٤)ى مانگى حوزەيران دەسەڵاتدارانى ميسڕى حكومى لە سێدارەدانيان بۆ (١٢) كەسايەتى سەر بە ئيخوان موسلمين دەركرد، هەندێك لە چاودێران پێيانوايە، ئەو هەنگاوە هەنگاوى نيگەرانكرە، هەندێكى تريش پێيان وايە هەلێكى ترى لەدەستچووە بۆ ئاشتەوايى لەگەڵ ئيخوان موسملين.

هەرچەندە توركيا تا ئەندازەيەكى زۆر خۆى لە چوونە ناو ئەو دۆسيەوە پاراست، بۆ ئەوەى پاساو نەداتە بەرپرسانى ميسڕ بۆ راگرتنى دانووستاندنەكان، بەڵام ئەنقەرە لە مانگى نيسانى ئەمساڵ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەوان تا ئێستا دژى دانانى ئيخوان موسلمينن لە رێزى رێكخراوە تيرۆرستييەكان، لەگەڵ ئەو خۆپارێزييەش، ياسين ئەكتاى يەكێك لە راوێژكارانى ئەردۆغان بابەتێكى رەخنەيى لەسەر حكومى لە سێدارەدان لە ميسڕ بڵاوكردەوە، بەقبوڵنەكراو وەسفى كرد.

 

پەيوەندييە ناوچەييەكان

دووەمین فاكتەرى كاريگەر پەيوەستە بە پەيوەندييە ناوچەييەكانى ميسڕ، دواى چەند هەفتەيەك لە دانووستانى نێوان توركيا و ميسڕ، محەمەد بن سەلمان شانشينى سعوودييە و كيرياكۆس ميتسۆتاكيسى سەرۆك وەزيرانى يۆنان و محەمەد بن زايدى شانشى ئيمارات سەردانى ميسڕيان كرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سيسى سەرۆكى ميسڕى كۆبوونەوە.

ئەو ديدارانە شتێكى رێككەوت نەبوو، ئەم وڵاتانە هيچ بەرژەوەندييەكيان نييە لە نزيكبوونەوەى نێوان ميسڕ و توركيا، پاڵنەرى زۆريان هەيە بۆ تێكدانى ئەو ئاساييبوونەوە، بن سەلمان هەوڵدەدات بەربەست بخاتە بەردەم ئەو نزيكبوونەوەى نێوانيان، يۆنان هەوڵدەدات هەڵيوەشێنێتەوە، گومان هەيە ئيماڕات لەپشت گروپەكانى فشار بێت لە واشنتن دژ بەتوركيا، كە ناونراوە (پرۆژەى ديموكراسى توركيا).

دواى ديدارەكەى لەگەڵ بن سەلمان لە شەرم شێخ، سەرۆكى ميسر وێنەى دانيشتنەكەى لە لاپەڕەى خۆى لە تويتەر بڵاوكردەوە، بەشێوەيەكى نافەرمى دەردەكەوێت، جەختيش لەسەر ئەوە دەكاتەوە هەردوو وڵات هاوڕابوون لەسەر پرسە ناوچەيى و نێودەوڵەتييەكان، كە جێگەى ڕێزگرتنى هاوبەشبوون.

ميسڕ ئەندام بوو لەو ليژنە چوار لايەنيەى كە سعوودييە بۆ پچڕانى پەيوەندييەكان لەگەڵ قەتەڕ و سەپاندنى گەمارۆ لەسەرى لە (٢٠١٧)، بەڵام دەسەڵاتدارانى سعوودييە ئەمساڵ هەنگاويان نا بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيان لەگەڵ دەوحە، بۆ ئەوەش هەماهەنگيان لەگەڵ ميسڕ نەكرد، بەرژەوەندييەكانى ئەو وڵاتەيان لەبەر چاو نەگرت. 

لەو دۆخەى ئێستا ئاسايكردنەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و ميسڕ، واتە پەراوێزخستنى سعوودييە، بۆيە بن سەلمان هەوڵدەدات لەگەڵ هاوتا ميسڕەكەى ئەو لێكنزيكبوونەوەيە خاوبكاتەوە بكاتەوە.

 

ئاڵنگەرييەكان

سەرۆك وەزيرانى يۆنانيش لە ديدارەکەى لەگەڵ سەرۆكى ميسڕ دوو خاڵى سەرەكى خستە بەردەم سەرۆكى ميسڕ.

 يەكەم: هەوڵيدا قاهيرە رازى بكات بۆ رێككەوتنى تەواوكارى لەسەر دياريكردنى سنوورە دەريياييەكان و يەكلاكردنەوەى دۆسيەى نەوت و گازى دەرياى ناوەڕاست، ناڕەزايشى دەربڕى لە دوورخستنەوەى ئەسينيا لە كۆنگرەى بەرلين بۆ پرسى ليبيا. 

دووەميش: داواى دەرچوونى هەموو هێزە دەرەكى و ميليشياكانى كرد لە ليبيا.

دانيشتنى بن زياديش كە بەو دواييە ئامادەى ئاهەنگێك بوو لە ژێر چاودێرى عەبدولفەتاح سيسى، داواى دروستكردنى بنكەيەكى ستراتيژى دەريايى بوو لە دەرياى سپى نزيك سنوورەكانى ليبيا.

لە دواى كودەتاى سەربازى (٢٠١٣) لە ميسڕ، كە ئيمارات پاڵپشتى بوو، بن زايد هيچ بۆنەيەكى لەدەست نەداوە بۆ پێشنییارى دروستكردنى ئەو بنكە سەربازييەى بەو دواييە لە لايەن ميسڕەوە دروستكراوە.

ئەبوو زەبى بە يارمەتیدەرى سەرەكى  ئەو گرێبەستە گەورانەى كڕينى چەك دادەندرێت، كە ميسڕ لەچەند ساڵى رابردوو لەگەڵ وڵاتانى رۆژئاوا واژۆى كرد.

لە چوارچێوەى ئامادەبوونى كردنەوەى بنكەى سەربازییەکەى نزيك ليبيا، بن زاهيد دوو پەيامى هەبوو:

يەكەم: ئەبوو زەبى كاريگەرى گەورەى لەسەر دەسەڵاتى ميسڕ هەيە. 

دووەم: ئيمارات تا ئێستا هێزێكە هەژموونێكى زۆرى هەيە لە ليبيا.

سيسى دەيويست كارداوەى هاوپەيمانەكانى بەرانبەر دانووستانى نێوان توركيا و ميسڕ ببێنێت.

دواى ئەوەى هاوپەيمانەكانى دەسەڵاتى ميسڕى ديدى خۆيان بۆ قاهيرە دەرخست، ئاڵنگەرى گەورە لەبەردەم دانووستانەكانى توركيا و ميسڕ هەيە، ميسر داواكارى ناواقيعى خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەش هيچ سازشێك بۆ توركيا ناكات، ئەوەش ئاماژەيە كە ئامانجى درێژەدانە بە دانووستانەكان بەرلەوەى بەشێوەيەكى تەواو كۆتايى بێت.

هەرچەندە دەزگا راگەياندنەكانى ميسڕ رەخنەكانيان بەرانبەر توركيا كەمكردۆتەوە، بەڵام هيچ هەنگاوێك نييە بۆ داخستنى دەزگا راگەياندنەكانى سەر بە فەتحوڵا گولەن لە قاهيرە، سەڕەڕاى ئەوەش بەو دواييە وەزيرى دەرەوەى ميسڕى داواى لە توركيا كرد دەست لە هەڕەشەكانى هەڵگرێت، دژ بە ئاسايشى نەتەوەيى ميسڕ، لە ليبيا و وڵاتانى ترى عەرەبى بكشێتەوە، بەمەش وەزيرى دەرەوەى ميسڕ لەبرى وڵاتانى ترى عەرەبيش ئەو داوایەى لە توركيا هەبوو.

لە دوايين ديدارى نێوان سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى ميسڕ و خەليفە حەفتەر، حەفتەر هەڕەشەى كرد، كە ئەگەر پێويست بكات، بە زەبرى هێز تەڕابلوس ئازاد دەكات. 

هەروەها هەڕەشەى ئەوەشى كرد، عارف عەلى نايزى لێكۆڵەر بۆ هەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى بەربژێر بكات، كە ئەو كەسە لەلايەن ئيماڕاتەوە پاڵپشتى دەكرێت، ئەوەش سەر لەنوێ ليبيا دەكاتەوە گۆڕەپانى ململانى نێوان ميسڕ و توركيا، لەبرى ئەوەى ببێتە شوێنى هاوبەشى بەرژەوەندييەكان.

عەلى بەكير

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین