حەماس ئامادەیە دەستبەردارى بەرێوەبردنى غەزە بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە بەڕێوەبردنی غەززە تاوەکو لە دانوستاندنەکانی قاهیرە بەدیلێک بۆ فەلەستین دەدۆزرێتەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی شوبات/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، تاهیر نونو سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، "ئێمە بە پێشنیاری میسر رازین بۆ ڕادەستکردنی ئیدارەی غەززە بە سەرپەرشتی لیژنەى پشتیوانی کۆمەڵایەتی، هەروەها ئێمە ئامادەین بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی کۆدەنگی نیشتیمانی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی ڕۆژئاوای غەززە."
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس باس لەوەش دەکات، کە کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەوان هەردوو پێشنیاریان ڕەتکردۆتەوە.
نونو ڕاشیگەیاند، ئێمە بەرپرسیارێتی گەلەکەمان جێبەجێ دەکەین، لەئێستادا جەنگ کۆتایی هاتووە، پێویستە بەزووترین کات قۆناغی دووەمی ئاگربەست واژۆ بکرێت بۆ ئەوەی ئەم جەنگە کۆتایی پێبهێنرێت، هەروەها تاوەکو جێگرەوەی فەلەستینی دەدۆزرێتەوە بەردەوام دەبین لە بەڕێوەبردنی غەززە. 
مانگی رابردوو بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە دامەزراندنی لیژنەی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ بەرێوەبردنی کەرتی غەززە ڕایگەیاندبوو، "پێشکەوتنی گرینگمان بەدەستهێناوە بۆ دامەزراندنی ئەو لێژنەیە و لەگەڵ براکانمان لە فەتح بە سەرپەرشتی میسر کارەکان بەڕێوەدەچێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین