بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان کەمیکردووە
نوچەنێت
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، ئامارەکانی فرۆشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستانی لە حوزەیرانی 2021ــدا بڵاوکردەوە. بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیران بەراورد بە مانگی ئایار، کەمیکردووە، ئەمیش باپەندبوونی زیاتری دووەم هەناردەکاری نەوتی ئۆپێک بە بڕیارەکانی ئەو ڕێکخراوە دەخاتەڕوو.
بە گوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکان، تێکڕایی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە 3.879 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ 3.862 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە، و تێكرای بەرهەمهێنان لە 3.42 ملیۆن بەرمیل لە مانگێکدا جێگیر بووە، بەلام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ٪2.6 بۆ 441 هەزار بەرمیل دابەزیووە.
سەبارەت بە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست وباشووری عێراق، بەراورد بە مانگی ئایار بە رێژەی ٪0.5 دابەزیووە و ڕۆژانە 3.32 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو ناوچانە هەناردە کراوە، بەڵام ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێـی کوردستان بە ڕێژەی ٪2.4 دابەزیووە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆاژنە 427 هەزار بەرمیلی هەناردە کردووە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی سەرەکییە لە زیادبوونی ئاستی بەکاربردنی نەوتی ناوخۆیی بە رێژەی ٪25 بۆ زیاتر لە 607 هەزار بەرمیل نەوت، ئەمەیش بە هۆی هەڵكشانی خواستی کارەبا بووە لە لایان خەڵکی ناوچەکە، هەروەها ئاستی نەوتی کۆگاکانی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەراورد بە مانگی ئایار لە 56 هەزار بەرمیل بۆ 65 هەزار بەرمیل دابەزیووە.
ئەم هەڵبەز و دابەزینەی کێرڤی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهان و ولاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک کەم بوویەوە، بەڵام لە سەرەتای 2021ــدا بە ئاستێکی ڕێژەی و قۆناغی بڕی بەرهەمهێنان زیادکراوە
پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە بڕیارەکانی ئۆپێک لە سێ ئاستی جودا دا بووە، بە جۆرێک لە مانگی ئایار عێراق 3.905 ملیۆن بەرمیلی بەرهەمهێناوە، بەڵام لە حوزەیراندا ئەو رێژەیە بۆ 3.954 ملیۆن بەرزبۆتەوە، لە تەموزدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق 4.016 ملیۆن بەرمیل بووە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment