عێراق تیرۆریستێكى داعش ده‌گرێت په‌یوه‌ندى به‌ میلیشیاكانى شیعه‌وه‌ هه‌بووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئه‌و تیرۆریسته‌ى داعش به‌ ناوى محه‌مه‌د حوسێن له‌ رومادى گیراوه‌ و به‌رپرسى هێنانى ئۆتۆمبیلى بۆمبڕێژكراو بووه‌ بۆ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ میلیشیاكانى شیعه‌وه‌ هه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌ هه‌ندێك زانیارى تایبه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریسته‌ ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ دوێنێ له‌ هه‌وڵێكى هه‌واڵگریى عێراق له‌ شارى رومادى رۆژئاواى عێراق گیراوه‌.

تیرۆریسته‌كه‌ ناوى محه‌مه‌د حوسێن بووه‌، به‌رپرسى گواستنه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلى بۆمبڕێژكراو  و خێزانه‌كانى داعش بووه‌ له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق.

هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌ره‌وه‌ هاتووه‌، دوێنێ له‌ راگه‌یێندراوێكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئاشكرا كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه‌ و كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ باسى ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م تیرۆریسته‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ میلیشیاكانى شیعه‌ى سه‌ربه‌ ئێران هه‌بووه‌، بۆ گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستان و ئۆتۆمبیله‌كان هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى شیعه‌ و سوپاى پاسداران كردووه‌.

پێشتریش تۆمه‌تى ئه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌بووه‌، گوایه‌ به‌ به‌رتیل رێگه‌ به‌ تیرۆریستانى داعش و خێزانه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌ سنوورى سووریاوه‌ به‌ره‌و عێراق بێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین