به‌رپرسێكى "گه‌نده‌ڵ" ناكۆكى ده‌خاته نێوان كازمى و لایه‌نه سوننه‌كان
راپۆرتى نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ى ئایار، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق ناوه‌ڕۆكى په‌یامێكى هاوپه‌یمانى عه‌زمى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه‌یه و چه‌ند مانگێكه دروست بووه و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
په‌یامه‌كه ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى كراوه و تێیدا داواكراوه، سه‌رۆكى سندووقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانى تیرۆر دووربخاته‌وه، چونكه به‌گوێره‌ى خواست و ئاراسته‌ى سیاسى پاره‌ى سندووقه‌كه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن و بۆ چه‌ند كاندیدێك خه‌رج ده‌كات.
به‌رپرسێك 76 دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه
كازمى ناتوانێ له پۆسته‌كه‌ى دوورى بخاته‌وه
عه‌زم له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "داوا له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستێكى به‌رهه‌ڵستكارانه له‌و بابه‌ته‌وه وه‌ربگرێت، چونكه سامانى گه‌ل بووه پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاردێت و بازرگانى به پڕۆژه‌كان ده‌كرێت كه مافى هاووڵاتییه نه‌وه‌ك كاندید و حزبێك".
هه‌ر له راگه‌یێندراوه‌كه، عه‌زم دووپاتى ده‌كاته‌وه كه پێویست كازمى سه‌رۆكى سندووقه‌كه دووربخاته‌وه و له‌شوێنى ئه‌و تیمێكى پیشه‌یى دابنێت بۆئه‌وه دوور له حزب و هاوپه‌یمانییه‌كانى هه‌ڵبژاردن سه‌رپه‌رشتى پڕۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه بكه‌ن و جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانیش دواى ره‌زامندى لیژنه‌ى دارایى بێت.
ئه‌و هاوپه‌یمانییه سوننه‌یه به راشكاوى ناوى سه‌رۆكى سندووقه‌كه‌ى نه‌هێناوه، به‌ڵام محه‌مه‌د هاشم عانى سه‌رۆكى سندووقه‌كه‌یه كه پێشتر وه‌زیرى بازرگانى بووه.
هاوپه‌یمانێكى سوننه په‌یامى ناڕه‌زایى به كازمى ده‌دات
سندووقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان له ئۆپراسیۆنه‌كانى تیرۆر، به‌گوێره‌ى ماده‌ى 28ى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2015 دامه‌زراوه، ئامانجى ئه‌و سندووقه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌یه كه له ئه‌نجام داگیركارییه‌كه‌ى داعش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌و ده‌زگایه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى هه‌بووه، دوایین جار له هه‌شتى ته‌مووزى ساڵى 2020 محه‌مه‌د هاشم عانى كراوه‌ته سه‌رۆكى سندووقه‌كه. محه‌مه‌د هاشم عانى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له ئه‌ندازیاریى، كۆمه‌ڵێك پۆستى حكومى هه‌بووه و دواجار له حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى بوو به وه‌زیرى بازرگانى و هه‌روه‌ها چه‌ندان پۆستی تریشى به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برد.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت له ماوه‌ى ساڵێكى سه‌رۆكایه‌تى عانى بۆ پۆسته‌كه ده‌یان جار ناڕه‌زایى به مسته‌فا كازمى دراوه و تێیدا عانى به "گه‌نده‌ڵ" وه‌سف كراوه به تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى كه له حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌زیرى بازرگانى بووه.
جیا له تۆمه‌تباركردنى به گه‌نده‌ڵى دانانیشى له پۆسته‌كه به "نایاسایى" وه‌سفكراوه، چونكه پێشتر گیراوه.
چه‌ند رۆژێك دواى ئه‌وه‌ى عانى له پۆسته‌كه‌ى دانرا، حامد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى كه له تۆڕى هه‌واڵى عێراقى بڵاوكرایه‌وه گوتوویه‌تى ئه‌و كاته‌ى عانى له پۆسته‌ى وه‌زیرى بازرگانى بووه 76 دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق كراون.
حامد موسه‌وى محه‌مه‌د عانى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هه‌ر چه‌نده ئه‌و كات پاره بۆ كڕینى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتیان دابینكرابوو، به‌ڵام ئه‌و وه‌زیره رێگه‌ى نه‌داوه به‌شه‌خۆراك به ته‌واوى دابه‌ش بكرێت. موسه‌وى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه چه‌ندان به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر محه‌مه‌د هاشم عانى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ى محه‌مه‌د عانى له 2017 كه بریكارى وه‌زیرى بازرگانى بووه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركراوه، چونكه رێگه‌ى به بارێك جگه‌ره‌ى سۆمه‌ر داوه بێته ناو عێراقه‌وه بێئه‌وه‌ى داهاته گومركییه‌كه‌ى بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه و دواتر به به‌رتیل ئازاد كراوه.
سه‌رۆكى سه‌ندووقى ئاوه‌دانكردووه له‌لایه‌ن حه‌لبووسى
پاڵپشتى ده‌كرێت
كێ پاڵپشتى محه‌مه‌د عانى ده‌كات؟
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى عه‌زم ده‌رده‌كه‌وێت لایه‌نێكى سوننه پاڵپشتى محه‌مه‌د عانى ده‌كات، به‌ڵام ناوى هاوپه‌یمانییه‌كه نه‌هاتووه، به گوێره‌ى میدیاكانى عێراق ئه‌و لایه‌نه‌یه كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. په‌یجى فه‌رمى راپه‌ڕینى تشرین كه چالاكوانان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، بابه‌تێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باسیان له‌وه كردووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به نیاز بووه عانى دووربخاته‌وه، به‌ڵام له‌ژێر فشارى حه‌لبووسى ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه.
له‌بابه‌ته‌كه هاتووه مسته‌فا كازمى ده‌یه‌وێ هه‌ندێك گۆڕانكارى حكومى و كارگێرى ئه‌نجام بدات، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌ڵێنى كۆمه‌كى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراقییان داوه هاوكارییه‌كان به عێراق بده‌ن، یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كانیش ئه‌وه‌یه سه‌رۆكى سندوقى ئاوه‌دانكردنه‌وه لا بدات، به‌ڵام حه‌لبووسى كه به‌وه‌ى زانیوه و په‌یامێكى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى حكومه‌ت به نیازه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببڕێت، حه‌لبووسى له به‌رانبه‌ر لادانى محه‌مه‌د عانى مووچه و ناڕه‌زایى له بودجه‌ى 2021ى وه‌ك كارتى فشار به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى كازمى وازى له دۆسیه‌ى لادانى عانى هێناوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment