عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا ئه‌گه‌رى كاندیدكردنه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ ئاماده‌یه‌ و دیداره‌كه‌ى نێوان كازمى و سه‌در ده‌كاته‌ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هه‌شتى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌رى كاندیدكردنه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى هێشتا ئاماده‌یه‌، به‌ تایبه‌تى كه‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ناتوانێ كه‌سێك له‌لایه‌ننگرانى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكات.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "سه‌در ئاره‌زوو ده‌كات كه‌سێك له‌ لایه‌نگرانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو كاندید بكات، به‌ڵام ناتوانێ ئه‌مه‌ بكات، چونكه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانى نزیك له‌ ئێران ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌سێكى تر كاندید بكات كه‌ به‌لاى هه‌مووانه‌وه‌ قبووڵكراو بێت".

به‌ بڕواى سكاى نیوز ئه‌و كه‌سه‌یش كازمى ده‌بێت و بۆیه‌ دیدارى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو كه‌ له‌ نه‌جه‌ف له‌نێوان كازمى و سه‌در به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵگه‌یه‌كه‌ به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت، موشرق عه‌باس راوێژكارى سیاسى كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدار بووه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان كازمى و سه‌در داخراو بووه‌، به‌ڵام سكاى نیوز ده‌ڵێ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئه‌مه‌ گڵوپى سه‌وز بێت بۆ دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین