رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى : كازمى له شار راده‌كات و روو له لادێ ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئایار رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه باس له سه‌ردانى مسته‌فا كازمى بۆ لادێكانى كوت "واست" ده‌كات، كه دوێنێ ئه‌نجامى دابوو. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، "ناوه‌نده عێراقییه‌كان پێیانوایه سه‌ردانى كازمى بۆ بێستان و كێڵگه‌كانى كوت راكردنه له‌شار، به تایبه‌تى به‌غداى پایته‌خت، كه ئاستى حكومه‌ته‌كه‌ى رووبه‌ڕووى كاردانه‌وه‌ى سیاسى و جه‌ماوه‌رى ده‌بێته‌وه، بۆیه سه‌ردانى لادێكان ده‌كات و به دواى جه‌ماوه‌رێك ده‌گه‌ڕێت كه داواى دامه‌زراندنى لێ ناكات".
چه‌ند چاودێرێكى سیاسى له راپۆرته‌كه قسه‌یان كردووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كۆمه‌ڵێك كێشه له شاره‌كانى عێراق له رووى ئابوورى و ته‌ندروستى و سیاسى و ئاسایشه‌وه هه‌یه و ده‌بێت كازمى سه‌ره‌تا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات نه‌وه‌ك بیه‌وێ به ناوى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى لادێ خۆى له كێشه‌كان به دوور بگرێت.
توێژه‌رێك:
كازمى ده‌یه‌وێ خۆڵه‌مێش بخاته چاومان
جیا له بابه‌تى "خۆدزینه‌وه و راكردن" له راپۆرته‌كه به دوور نازانرێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بیه‌وێ له ناو لادێكان به دواى جه‌ماوه‌ر بگرێت، به تایبه‌تى ده‌زانرێت كه هێشتا دیار نییه هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆى ده‌كرێت "10ى ئۆكتۆبه‌ر" یان نا، هه‌روه‌ها ده‌نگۆى ئه‌وه‌یش هه‌یه موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كازمى هان بدات بۆ جارى دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌رچه‌نده به ڕواڵه‌ت كازمى ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه له هه‌ڵبژاردن به‌شدار بێت.
ئیبراهیم حه‌بیب توێژه‌ر و سه‌رۆكى یانه‌ى عێراقى له به‌ریتانیا ده‌ڵێ، "ئایا كازمى ده‌یه‌وێ خۆڵه‌مێش بخاته چاومان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌یاڵى ئه‌وه بكه‌ین كه كشتوكاڵ پێشكه‌وتووه و له ژێر سایه‌ى ئیداره‌كه‌ى ئه‌و گه‌شه‌ى كردووه". ئه‌و توێژه‌ره باس له‌وه ده‌كات كه‌رتى كشتوكاڵ و جووتیاران له عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان هه‌یه، له‌وانه كێشه‌ى ئاودێریى و نه‌بوونى پاڵپشتى ته‌كنیكى و دارایى و به‌بازاڕكردن، كێشه‌ى سووتانى ده‌غڵودان و چه‌ندان كێشه‌ى تر كه وایكردووه بازاڕه‌كانى عێراق پڕ بێت له به‌روبومى بیانى.
حه‌مید كیفائى توێژه‌ر كه پێشتر له‌ساڵى 2003 گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى حكوم بووه، له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" ده‌ڵێ، "كازمى رایگه‌یاندووه ئه‌و كۆشش ناكات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌شدار بێت، كه‌چى ئه‌و سه‌ردانى به‌لاى منه‌وه وه‌ك هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده هیچ یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ى به‌دی نه‌هێناوه كه حكومه‌ته‌كه‌ى بۆى دانراوه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment