شاندێكى باڵاى ئه‌منى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى ئه‌منى به‌ سه‌رۆكایه‌تى قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم كۆببنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى ئایار راوێژكارێتى نیشتمانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكى كورتدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى ئه‌منى كه‌ له‌لایه‌ن قاسم ئه‌عره‌جى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێ كه‌وتووه‌.

له‌ راگه‌یێندراوه‌ كورته‌كه‌ باس له‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵام ماڵپه‌رى به‌غداد توده‌ى نووسیویه‌تى، هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا ناوچه‌كانى سنوورى هه‌رێمى كوردستان گرژیى ئه‌منیییان به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌ و هه‌روه‌ها باندێكى تیرۆریستى له‌ هه‌رێمى كوردستانیش گیراون كه‌ پلانیان كرده‌ى تیرۆریستى بووه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌وا بابه‌تانه‌ تاوتوێ بكرێن

عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ساڵى رابردوو دوو رێككه‌وتنى ئه‌منى و سه‌ربازییان بۆ شنگال و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانى تر كردووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ هێشتا ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین