كورد وه‌ڵامى پێشنیاره‌كه‌ى حه‌كیمیان نه‌داوه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ هه‌ر چه‌نده‌ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانى كورد كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكى روون سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى حه‌كیم له‌لایه‌ن كورده‌وه‌ نه‌بووه‌، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ سوننه‌یش به‌ هه‌مان شێوه‌ى كورده‌ و هه‌ڵوێستى روون نییه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دیدارانه‌ى كه‌ حه‌كیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانى كوردستان ئه‌نجامى داون، له‌ نموونه‌ى مه‌سعود بارزانى رێبه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، كه‌چى تا ئێستا پارتى دیموكراتى هیچ هه‌ڵوێستێکى روونى له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه‌ نییه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هیوا باشه‌ی كه‌ به‌رپرسانى كورد ده‌یخوازن بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ر كۆششێك كه‌ بۆ نه‌هێشتى دووبه‌ره‌كى ده‌درێت".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى سوننه‌یش رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى یان نه‌رێنى له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى حه‌یكم نییه‌.  شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێیوایه‌ حه‌كیم به‌و كاره‌ى دڵنیایى به‌ دۆڕاوه‌كان ده‌دات و نیگه‌رانى تووشى براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق  ده‌كات.

رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو پێشنیازێكى حه‌كیم بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ئاشكرا بوو كه‌ له‌ حه‌وت خاڵ پێكهاتووه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن: پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى یاساى ئێستا هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ره‌تكردنه‌وه‌ى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى و كاركردن به‌ هه‌ژماركردنى ده‌ستى، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ دواى دوو ساڵ، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى ته‌وافووقى، پاراستنى حه‌شدى شه‌عبى، پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى سیاسى بۆ بڕیارى سیاسى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین