بنیامین نەتانیاهۆ: دەتوانین  لەگەڵ ترمپ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابرێژینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت، لە فڕۆکەخانە ڕایگەیاند، "بەهۆی بڕیارەکانمان لەم جەنگەی داومانە تارادەیەک نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستمان گۆریوە و دەمێکە نەخشەی نوێیان کێشاوە، بەکارکردن لەگەڵ سەرۆک ترەمپ دەتوانین دووبارە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابرێژینەوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی شوبات/2025) ماڵپەڕی (حوریەت) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ بەرلەوەی بەرەو واشنتۆن بەڕێبکەوێت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرەو واشنتۆن دەرۆم بۆ کۆبوونەوەیەکی زۆر گرینگ لەگەڵ سەرۆک ترەمپ.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاماژەی بەوەکرد، "لە کۆبوونەوەکە ئەو پرسە گرینگانە باس دەکەین کە ڕووبەڕووی ئیسرائیل و ناوچەکە بۆتەوە، هەروەها من یەکەمین سەکردەی بیانیم سەردانی کۆشکی سپی دەکەم لەدوای دەستبەکاربوونی ترەمپ."
نەتانیاهۆ گوتیشی، "سەردانیەکەم بەڵگەیەکە بۆ بەهێزی هاوپەیمانی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەهێزی هاورێیەتی من و ترەمپ."
لە رابردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی گۆرینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردبوو و لەولێدوانەشیدا ڕایگەیاند، "ئێمە لەئەنجامی ئەو بریارانەی لەم جەنگە داومانە تارادەیەک نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆریوە، پێشموایە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ دەتوانین نەخشەکە باشتر دابرێژینەوە و لەقالبی بدەین."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین