ئایا دۆناڵد ترەمپ هێزەکانى لە سووریا دەکشێنێتەوە؟
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
عەبدوڵڵا موراد ئۆغلۆ، نووسەرى تورک لە رۆژنامەى یەنى شەفەقى تورکى تیشک دەخاتە سەر گفتوگۆ و ناکۆکییەکانى ناوەندەکانى ئەمەریکا لەسەر مانەوەى هێزەکانى ئەو وڵاتە لە سووریا، نووسەر دەڵێت، ناوەندەکانى ئەمەریکا لەسەر مانەوەى هیزە سەبازییەکانیان لە سووریا و ناکۆکن، لەو نێوەندەش دا لۆبى ئیسرائیلى فشار دەکات بۆ مانەوەى ئەو هێزانە لە سووریا.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند بوو، ئەمەریکا لە سووریا کارێکى نییە، بەڵام بڕیارى کشانەوەى ئەو هێزانە تاوەکوو ئێستا روون نییە، لە ماوەی یەکەمى سەرۆکایەتى دۆناڵد ترەمپ بڕیارى کشانەوەى هەندێک لە هێزەکانى دا، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى جیمیس ماتیس، وەزیرى بەرگرى ئەو کاتەى ئەمەریکا بەهۆى دژایەتى ئەو بڕیارە دەست لە کار بکێشێتەوە.
ناوەندى سەرکردایەتى ئەمەریکا (سەنتکۆم) کە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەرپەرشتى چالاکییە سەربازییەکان دەکات، دەخوازێت هێزەکان لە سووریا بەردەوام بن، پێشتریش جۆزێف فۆتین، فەرماندەى سەنتکۆم و جیمس ماتیس لە رازیکردنى ترەمپ بۆ پاشگەزکردنەوەى لە کشانەوەى هێزەکانیان شکستیان هێنا.
تەلئەبیب زۆر نیگەرانە بەرانبەر کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە سووریا، دەزگا راگەیاندنەکانى ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن لۆبى ئیسرائیلى لە ئەمەریکا هەوڵەکانیان بە ئاراستەى ئەو کەسانەیە کە ترەمپ لە وەزارەتى بەرگرى دایناون، وەک ئیلبریدج کۆڵۆبى و ئۆستن جیە دامر، ئەوەش بەهۆى ئەوەیە کە ئەمەریکا فۆکەسى خستۆتەسەر چین نەک رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
تیمێک لە بەرپرپرسانى ئەمەریکى بە واقیعییە موحافیزکارەکان ناسراون، یاخود پێیان دەگوترێت گۆشەگیرەکان، بە ئاراستەى ئەوەن بە شێوەیەکى پلەبەندى لە بوونى سەربازیى ئەمەریکى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەربازبن، کە لە سووریا دەست پێدەکات و فۆکەس بخاتە سەر ئاسا و زەریاى هێمن، بەشێکیش لە کۆمارى و دیموکراتەکان بەرانبەر ئەو ئاراستە نوێیە تووشى لە دڵەڕاوکێ دان.
لە (27)ى كانوونى دووەم دۆناڵد ترەمپ سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانى بۆ ماوەى (90) راگرت، جگە لە ئیسرائیل و میسر، یەکێک لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە بەپرسە لە نزیکەى (40) هەزار خێزانى سەر بە رێکخراوى تیرۆرستى داعش و نۆ هەزار دەستگیرکراو لە سووریا کاریگەرى ئەو بڕیارەیان لەسەرە، هەندێک لە فەرمانبەرەکان دەستیان لە کارکێشایەوە، بەڵام مارکۆ رۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە هاتەسەر هێڵ.
لە بەرانبەردا جۆزێف فۆتیل فەرماندەى سەنتکۆم، لە نووسێنیک لە گۆڤارى (War on the Rocks) جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە سووریا زیان بە راستگۆیى ئەمەریکا دەگەیێنێت، پێشى وایە پشتکردنى ئەمەریکا لە هیزە چەکدارەکانى کورد (هەسەدە) هەڵەیەکى ستراتیژییە.
بەگوێرەى قسەکانى سەرکردایەتى ناوەندى ئەمەریکا پاساوى بوونى هێزەکانى ئەمەریکا لە سووریا بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوى تیرۆرستى داعشە، بەڵام لە واقیعدا پارێزگاریییە لە بەرژەوەندییەکانى ئیسرائیل.
ترەمپ بەشێوەى راستەوخۆ و دەستبەجێ بێت، یاخود پلەبەندى دەکشێتەوە، بەڵام فشارى دیپلۆماتکارەکانى سیاسەى دەرەوەى ئەمەریکا هەوڵى دووبارە داڕشتنەوەى سووریا دەدەن بەو جۆرەى کە خزمەتى ئیسرائیل بکات.
لە کۆتاییدا ئایا دۆناڵد ترەمپ پابەندى بەڵێنەکەى دەبێت و سیاسەتى ئەمەریکا پەیرەو دەکات، یاخود شوێن ئاراستەکانى بنیامین ناتەنیاهۆ دەگرێتە بەر و دەڵێت، "ئیسرائیل بە پلەى یەکەم"
سەرچاوە: عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment