رووسیا لە سووریا خۆى بەشکستخوار دەزانێت وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها 

فەرید زەكەریا رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمەریكی راپۆڕتێكی لە ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمەریكی بڵاوکردۆتەوە، پرسیاری ئەوە دەكات، ئایا ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا هیچ كارتێكی فشاری لە گۆڕەپانی سووریای دوای رووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد لە (2024/12/) لەبەردەست ماوە، بۆ ئەوەی فشاری پێ لەسەر هێزە شۆڕشگێڕەكان پێ درووست بكات.
ئەو رۆژنامەنووسە لەم دواییە بابەتێكی لە رۆژنامەی واشنتن پۆست نووسی بوو، كە یەكێك لە وانەكانی كەوتنی ئەسەد ئەوەیە، كە رووسیا چاودێری سەرەكییەتی، ئەوەش زۆر لاوازترە لەوەی ئێمە بڕوامان پێیەتی.
تەنانەت لەو ناوچەی دەوروی رووسیا داوە پەیوەندییەكانی مۆسكۆ لەگەڵ ئەرمینای هاوپەیمانی تێكچوو، چونكە لە بەرگریكردنی لە بەرانبەر هێرشەكانی ئازەربایجان بەهۆی سەرقاڵی بە جەنگی ئۆكراینا شكستی هێنا، هەروەك هێزەكانی رووسیا لە ئەفریقیا رووبەڕووی فشاری زۆری گرووپە چەكدارە جۆراوجۆرەكان بوونەوە.
رووسیای سەردەمی پووتین بە یەكێتی سۆڤیەتی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو دەچێت، كە تا ئێستا ئامادەیی ئەوەەی هەیە دەست لە كاروباری وڵاتانی دیكەی دەرەكی وەربدات، بەڵام ئابوورییە ناوخۆییەكەی لە لاوازییەكەوە بۆ لاوازییەكی دیكە دەگوازێتەوە.
نزیكبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ 
هیچ كەسێك بەر لە روخاندنی بەشار ئەسەد بانگەشەی ئەوەی نەدەكرد كە رووسیا بەهێزە، ئەوەش بە پشتبەستن بە رووانین بۆ ئەو زیانانەی لە جەنگی ئۆكراینا و سزا نێودەوڵەتییەكان بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەریكەوتووە، لە پاڵ ئەوانەشدا لاوازبوونی بەرەی مقاوەمەی ئێرانییە لە لوبنان و غەزە و ئێستاش لە سووریا.
لەو بابەتە ئەوەی زیاترە مەبەستە لە لاوازی رووسیا، سەبارەت بە پووتینە، مامەڵەكانی لە سووریا پەیوەست بەو هیوایەی كە ببێتە سەرەتای گۆڕانێك لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا سەبارەت بە جەنگی ئۆكراینا و ئەگەری ئێرانیش هەبوو.
لە سووریا تا ئەو چركەساتەی دوایی ئەگەر كاتژمێرەكان نەبووبێت، ئەگەرێك هەبوو، بەشار ئەسەد پەنا بباتە بەر قەڵای عەلەوییەكان لە دیمەشق، چونكە دەیان هەزار لایەنگری هەبوو، زۆرینەیان عەلەوی بوون، كە توانای بەرەنگاربوونەوەی هێزە سوونییەكانیان بە سەركردایەتی هەیئەی تەحریری شام هەبوو، بەڵام هەڵوێستوەرگرتنی كۆتایی بەشێوەیەكی تەواو بەدەستی ئەسەد یاخود ئێران نەبوو، كە چەند رۆژێك بوو بەرەو دەرگاكانی سووریا هەنگاوی دەنا، خولگەی جەنگی خوێناوی ئەم دواییەش هێزە ئاسمانییەكانی رووسیا بوو، ئەوەش بە بڕیاری خودی پووتین بوو، چونكە تا چركەساتە سەختەكانی كۆتایی دەستی بە بڕیارەكەیەوە گرت، پاشان بە بە بەشار ئەسەدی گوت، فڕۆكەكان دەستیان بەسەر دادەگیرێت، جگە لەوەی بۆ مۆسكۆ دەتگوازێتەوە، یارییەكە كۆتایی هاتووە.
شكست نییە
بڕیاری پوتین بە دەستوەرنەدانى لە کاروبارى سووریا تێكەڵەیەك بوو لەنێوان واقیعیبوون و لاوازی، ئەوەش پێچەوانەی ئەوە بوو كە سەرۆكی رووسیا پێیوابوو.
لە (19/12) لەدوای روخاندنی بەشار ئەسەد جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، رووخاندنی ئەسەد شكستی مۆسكۆ نەبوو، ئێمە پێش (10) ساڵ هاتین بۆ سووریا بۆ رێگری لە درووستكردنی ناوچەیەكی تیرۆرستی وەك لە ئەفغانستان كرا، بە شێوەیەكی گشتی ئامانجەكەمان پێكا.
راستە دۆخی ئێستا وەك (2015) نییە، كە ئەو كاتەی دەستوەردانی رووسیا دەسەڵاتی سووری لە كەوتن و شكست لەبەردەم شۆڕشگێرەكان رزگار كرد، ئێستا كات گۆڕاوە، دۆخ گۆڕاوە، بۆیەش بڕیارەكە جیاوازە.
كاتێك پووتین بڕیاری سەبارەت بە بەشار ئەسەد داوە، چاوی لەسەر ترەمپ بوو، لەوانەشە سەرۆكی رووسیا هیواخوازبووبێت كە ترەمپ وەك ئاماژەی نیەتباشی بۆ داهاتوو سەیری بكات، كە وای دەربخات دەكرێت لە میانەی تەلەفۆنێت، یاخود دانیشتنی دووبەدوو دەری بخات كە سووریا ئاژاوەی بۆ ئیدارەی داهاتووی ئەمەریكا كەمتر دەبێت.
روخاندنی ئەسەد و دەرچوونی ئێران بووە هۆی فراوانبوونی رۆڵ و هەژموونی هەریەك لە توركیا و ئیسرائیل كە كار لەسەر بەهێزكردنی پێگەیان لەو وڵاتە دەكەن، دۆخەكەش پشت بە رووداوەكانی داهاتوو دەبەستێت، كە رووسیا بەشێك بوو لەو رووداوە، وەك دیاریشە پووتین دەیەوێت بژاردەكانی بە كراوەیی بهێڵێتەوە.
لە كاتێدا سەرۆكی رووسیا بوونی هێزەكانی لە بنكەی ئاسمانی كەمتر دەكاتەوە، پارێزگاری لە بنكەی دەریایی و بەندەری تەرتووس وەك كارتی یارییەك بۆ داهاتوو دەكات، یاخود لاوانەشە ئەو دوو شوێنەش لە چوارچێوەی مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بەجێبهێڵیت.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو دوو بنكە سەربازییەی رووسیا (حەمێمیمی ئاسمانی و تەرتووسی دەریایی) پووتین لە كۆنگرەی ساڵانە گوتی، پێشنیارمان كردووە كە هاوبەشەكانمان بنكەی ئاسمانی و دەریایی لە سووریا بۆ ئامانجی مرۆیی بەكاربهێنن، پێویستە لە شتێك بگەڕێین بۆ ئەوەی پارێزگارییان لێ بكەین.
توركیا و ئیسرائیل
لەم دواییە ئەحمەد شەرع، پێشنیاری دەرفەتێكی نوێی درووستكردنی پەیوەندییەكی باشی بۆ ڤلادیمێر پووتین كرد.
جۆلانی هەوڵدەدات خۆی لە ململانێ لەگەڵ ئیسرائییل بپارێزێت، كە سەرجەم بنكە و پێداویستییە سەربازییەكانی كە لەژێر دەسەڵاتی ئەسەد بوو وێرانی كرد، لەپاڵ ئەوەشدا هەوڵ دەدات پەیوەندی درێژمەودا لەگەڵ دروز و كورد لە سووریا بەهێز بكات.
دەرچوونی ئەسەد و ئێران و حزبوڵڵا لە سووریا بۆ ئیسرائیل هەواڵێكی خۆش بوو، بەڵام هاتنەپێشەوەی هەیئەی تەحریری شام بە سەرچاوەی دڵەڕاوكێ بۆ بەشار ئیسرائیل دادەندرێت، سەرەڕای لێدوانەكانی جۆلانی، تاوەكوو ئێستا خواستتی هێوربوونەوەی لەگەڵ تەلئەبیب و پاڵپشتی پێكەوەیی لەگەڵ كەمینەكانی ناو سووریا نییە.
لەم چەند رۆژەی رابردووش سەركردەكانی ئیسرائیل گوتیان بەراورد بە سەركردەكانی رۆژئاوا كەمترین متمانەمان بە گۆڕانكاری جۆلانی هەیە، ئیسرائیلیش چالاكییەكانی لە سووریا ناگۆڕێت، بەڵكوو ئاراستەی خێرایی دەگۆڕێت و بازنەی هەژموونی بۆ لاوازكردنی هەیئەی تەحریری شام بەهێز دەكات بۆ ئەوەی رێگە لە گەڕانەوەی هەر هێزێكی نەیاری بۆ دیمەشق بگرێت.
لە هەمان كاتدا هاوپەیمانی چاوەڕوانكاری ئیسرائیل لەگەڵ رێكخراوە كوردییەكان هەواڵێكی ناخۆش دەبێت، ئەردۆغان كە پاڵپشتی جۆلانی دەكات.
ئامانجی ئەردۆغان تێكشكانی هیواكانی كوردە بۆ گەیشتنی بە حكومی ئۆتۆنۆمی، كە هێزەكانی نزیك لەخۆی دەستیان بە هێرشكردنە سەر هێزە كوردییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ تەحریری شام دەست پێكردووە.
ئەردۆغان هیواخوازە ترەمپ دەستبەرداری رێكخراوە كوردییەكان بێت، بەڵام ئەوەش جێگەی دڵنیایی نییە، چونكە ئاراستەی توركیا بە هەنگاونان بۆ بەرەنگاربوونەوەی خواستەكانی سەرۆكی توركیا دادەندرێت.
ئەوەش هۆكارێكی دیكە ئەردۆغان و جۆلانی پردی پەیوەندی لەگەڵ پووتین نەپچڕێنن، كە لە كۆتایی وەك نێوەندگیرێكی كارا خۆی لەنێوان ئەردۆغان و بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دادەنێت وەك رابردوو سەبارەت بە دۆخی سووریا.
پووتین راستگۆیی لەدەست داوە، لە كیێڤ تووشی شەرمەزاری بوو، لە میانەی دەربازكردنی بە سەلامەتی بەشار ئەسەد بەشێكی راستگۆییەكەی گێراوەیە، لەوانەشە لەگەڵ گێرانەوەی راستگۆیی كورسیەكەی بۆ سەر مێزی دانوستاندن لە پرسە گەورەكانی پەیوەست بە ئۆكراینا و ئێران گێڕابێتەوە، كە ئەوەش هەڵگری گرەوە و لێكەوتەی گەورەترە.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین