هێڵى شەمەندەفەرى سووری ناکۆکییەکانى تورکیا و یۆنان قووڵتر دەکاتەوە
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
عەبدولقادر ئۆراڵئۆغلۆ، وەزیرى گواستنەوەى تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەى بە پێنج قۆناغ بۆ جێبەجێکردنى هاوکارى دووبارە بونیادنانەوەى سووریا دەکات، کە چاکردنەوە و شیاندنى رێڕەوە وشکانى و ئاوویەکان و چاکردنەوەى فڕۆکەخانەکان لەخۆى دەگرێت. ئەو هەنگاوەى حکومەتى تورکیا یۆنانى نیگەران کردوە و پەنا دەباتە بەر یەکێتى ئەوروپا
عەبدولقادر ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە کردووە، بە هاوکارى راستەوخۆى بەڕێوەبەرایەتى فڕۆکەخانەکانى تورکیا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخى فڕۆکەخانەى حەلەب و دیمەشق کراوە، بە ئامانجى دووبارە بەگەڕخستنەوەیان.
ئەو پلانەى تورکیا دوبارە بەگەڕخستنەوەى هێلە ئاسنییەکانى بەرەو دیمەشقى پایتەختیش لە خۆ دەگرێت، کە هەندێکیان بەشێک بوونە لە هێڵى بەناوبانگى ئاسنى.
هێڵى شەمەندەفەرى بەناوبانگى (1908) دەچێتە ئەو چوارچێوەیە، کە تاکە هێڵە لەژێر دەسەڵاتى دەوڵەتى عوسمانى بونیادنراوە، ئەو هێڵە ئیستەنبۆڵى بە مەدینەى مونەوەرە لە حیجاز بەستبۆوە، لەگەڵ هەبوونى هێڵێکى دیکە بەرەو حەیفا، کە لقەکانى بۆ هەریەک لە عەکا و نابلس بوو.
بەگوێرەى قسەکانى وەزیرى گەیاندنى تورکیا زیندووکردنەوەى ئەو هێڵە لە رێگەى تۆڕێکى رێگەى ئاسنى و رێگە خێراکان ئەنقەرە بە سووریا دەبەستێتەوە.
ئۆغلۆ جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، کە کارکردن لەسەر دووبارە ئاوەدان کردنەوەى سووریا درووستکردنى ناوچەى ئابوورى هاوبەش لەخۆى دەگرێتەوە.
لەبەرانبەر ئەو لێدوانانەى تورکیا، یۆنان پێیوایە، حکومەتى ئێستاى سووریا کاتیە ناتوانێت ئەو پەیمانامەى لەو جۆرە واژۆ بکات.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکانى یۆنان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، وڵاتەکەیان هاوبەشە ئەوروپییەکانیان لە هەنگاوانەى تورکیا ئاگادارکردۆتەوە، بەتایبەت پەیوەست بە سنوورە ئابوورییەکان لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا.
لەدواى (13) ساڵ لە دابڕان لە چەند رۆژى رابردوو شاندێکى بزنسمانى تورکی سەردانى حەلەبیان کردوو و لەگەڵ ژوورى بازرگانى کۆبوونەوە.
ئەو دەستپێشخەریەش تەنیا دوو رۆژ دواى سەردانى هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا بۆ سووریا و کۆبوونەوەى لەگەڵ ئەحمەد شەرع بوو، سەرۆکى هەیئەى تەحریرى شام بوو.
ئەو سەردانە یەکەم سەردانى بەرپرسێکى باڵاى تورکیا بۆ سووریا، لەدواى روخاندنى رژێمى بەشدار ئەسەد، سەرۆکى پێشووى سووریا.
لە (12/12/2024) ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى تورکیا سەردانى دیمەشقى کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبۆوە.
لە چەند رۆژى رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى وڵاتەکەى رایگەیاند، لەو نزیکانە سەردانى سووریا دەکەم و لەگەڵ بەرپرسى بەڕێوەبردنى سووریاى نوێ گفتوگۆ دەکەین.
سەرچاوە: ماڵپەڕى حوڕە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment