توركيا زنجيرە درامايەكی نێتفلێكس  قەدەغە دەكات کولتوور
ئەنجوومەنی باڵای راگەیاندنی بیسرا و بینراوی توركیا رایگەیاند، زنجیرەی فاما گوستا، كە درامایەكی یۆنانیانە سەبارەت قوبرسی باكوور لەسەر سەكۆی نێتفلێكسی قەدەغە كردووە كە بڕیارە لەو نزیكانە پەخش بكرێت.

هەینی (شەشی ئەیلوول/2024) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، ئەنجوومەنی راگەیاندنی بیندراو و بیسراوی توركی لە راگەیێندراوكدا ئاماژە بەوە دەكات، ئەو زنجیرە درامایە، كە پێشتر یۆنان بڵاوی كردۆتەوە ناخرێتە لەستی نێتفلێكس لە توركیا و هیچ وڵاتێكی دیكە.

لە چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەركۆنەی ئەو زنجیرە درامایەی كردوو، لە بەشێكی راگەیێندراوەكەی دەڵێت، "ئەو بانگەشە رەشە بۆ خزمەتكردنی ئیدارەی قوبرسی یۆنانییە لە باشووری قوبرس."

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكەی ئەنجوومەنی باڵا هاتووە، ئێمە لەگەڵ نێتفلێكسی ئەمەریكی لەسەر ئەو بابەتە رێككەوتووین.

ئەنجوومەنی باڵا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، فاما گوستا كە باسی رووداوەكانی دابەشبوونی قوبرس دەكات، كە پەنجا ساڵ پێش ئێستا روویداوە. ئەنجوومەنی باڵای بیندراو و بیسراو پێی وایە ئەو نزنجیرە درامایە وێنەی توركیا و سوپاكەی شێواندووە.

لە (20/7/1970) سوپای توركیا نەتەوەییەكانی یۆنان كودەتایەكیان بە ئامانجی یەكخستنی قوبرس لەگەڵ یۆنان ئەنجام دا، دواتر بە پاساوی پارێزگاری لە توركەكانی ئەو دوورگەیە هێزی سەربازی برد، لەوكاتەوە بەشی باكوور كەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی توركەكان، كۆماری باكووری توركیایان درووست كردووە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تەنیا توركیا دانی پێداناوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین