هونەرمەندی بەناوبانگی تورکی ئیبراهیم تاتلیس نەشتەرگەری کرا کولتوور

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد

ئیبراهیم تاتلیس، هونەرمەندی فۆڵکلۆری تورکی ئەمرۆ نەشتەرگەری دڵی بۆکرا، لەماوەی ڕابردوو بەهۆی چەند کێشەیەکەوە لەگەڵ کورە گەورەی ئەحمەد تاتلیس قسەیان نەبوو هەر بەهۆی ئەم نەشتەرگەرییەوە ئاشتبوونەوە. 

ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، ئیبراهیم تاتلیس، ئیمپراتۆری تورکیا لە ئێستادا تەمەنی (72) ساڵە و ئەمرۆ بەهۆی کێشەیەک لەدڵیەوە نەشتەرگری بۆکرا.

لەم چەند ساڵەی کۆتایی ئەم هونەرمەندە باری تەندروستی باش نییە و بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشک دایە و پشکنینی بۆدەکرێ، لەم ماوەیەشدا دکتۆرەکان رایانگەیاند کە کێشە لەدڵی دایە و دەبێت نەشتەرگەری بەستەرەکانی دڵی بۆ بکەن. 

دوێنێ تاتلیس لە ناوچەی حەربیە لە دوای (20) ساڵ لەم شوێنە کۆنسێرتێکی سازکرد، لەدوای کۆنسێرتەکە داوای لە هەوادارانی کرد کە گەردەنی ئازاکەن و بەهۆی دەربرینی ئەم وشانە خۆی پێنەگیرا و دەستی کرد بەگریان. 

هەربەهۆی ئەم نەخۆشیەوە وا باس دەکرێت کە تاتلیس و کورە گەورەکەی ئاشتبوونەوە کە پێشتر لەگەڵ یەک بەشەڕ هاتبوون، لە ساڵانی رابردوو کورەکەی رایگەیاندبوو کە باوکی لەڕووی دەرونییەوە ناسەقامگیرە، هەروەها راگەیەنرا کە کورەکەی دوێنێ بەشداری کۆنسێرتەکەی باوکی کردبوو وەڵامی ڕۆژنامەوانی نەدابوەوە کە ئایا ئاشتبووینەوە.

لەپێش نەشتەرگەریەکە تاتلیس کە داوای گەردەن ئازابوونی لە هەموو هاورێکانی کردوو نەشتەرگەریەکەشی بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا، هەروەها نەشتەرگەریەکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندبوو وە بۆماوەی (3 تا 4) کاتژمتر لە ژێر چاودێری چردابووە و پاشان گوستراوەتەوە بۆ ژووری ئاسایی و دکتۆرەکان رایانگەیاند کە  باری تەندرووستی جێگیر و باشە.   

هەروەها راشگەیەنرا کە مندالەکانی بەناوی ئەحمەد و ئیدۆ و ئەدا و ئێلیف و مەلیک زوبەیدە لە نەخۆشخانە لەلای باوکیان بوونە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین