لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەرۆکی ئەکپارتی و سەرکی جەهەپە ڕکابەری یەکتری دەکەن کولتوور

نوچە نێت

لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتی ئەکپاری و ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی جەهەپە لە تۆری کۆمەڵایەتی کێبڕکێی یەکتری دەکەن، ئەردۆغان فۆڵۆوەرەکانی لە ئینستاگرام کەمی کردووە بە پێچەوانەوە ئۆزێل فۆلۆوەرەکانی زیادی کردووە.

ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆکی جەهەپە لەدوای هەڵبژاردەکانئ شارەوانی تورکیا لە ئینستاگرام زۆرترین فۆڵۆوەری بەدەستهێناوە کە ژمارەکەی بۆ یەک ملیۆن و (612) هەزارو (371)فۆلۆوەری زیاد کردووە.

ئەردۆغان لە ساڵی (2024) لە سۆشیال میدیای ئینستاگرام (124) هەزار و (476) فۆلۆوەری لەدەستداوە، بەڵام لە تۆری کۆمەڵایەتی (ئێکس) بەپلەی یەکەم فۆڵۆوەری زیادکردووە و لەدوای ئەویش سەرۆکی جەهەپە بە پلەی دووەم دێت.

لەدوای ئەردۆغان بەهەمان شێوە فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی ئاسوودە هاوشێوەی سەرۆکی تورکیا فۆڵوەری لە ئینستاگرام لەدەست دەدات و هەروەها مێراڵ ئەکشنار، سەرۆکی پێشوی ئی پارتی بەهەزارەها فۆڵۆوەری لەدەستداوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین