خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە نیهۆن هیدانکیۆی ژاپۆنی بەخشرا کولتوور

نوچە نێت

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی (2024) بەخشرایە نیهۆن هیدانکیۆ کە رێکخراوێکی ژاپۆنییە بۆ ڕزگاربووانی چەکی ئەتۆمی لە هیرۆشیما و ناکازاکی لە بەرامبەر هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی جیهانێکی دوور لە چەکی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ هەینی (11/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، "خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵ بە ڕێکخراوی نیهۆن هیدانکیۆی ژاپۆنی بەخشرا، نیهۆن هیدانکیۆ کە بە هیباکوشا ناسراوە، لە لایەن ڕزگار بووانی چەکی ئەتۆمییەوە دامەزراوە، ڕزگاربووان ژیانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە چەکی ئەتۆمی".

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەچوو، ڕێکخەرانی مەڕاسیمەکە ڕایانگەیاند، "هیباکوشا یارمەتیمان دەدات بۆ وەسفکردنی ئەو شتانەی کە وەسف ناکرێت، بیرکردنەوە لە بیرنەکراوەکان بکەین و بەشێوەیەک لە شێوەکان لە ئازار و ئازاری تێنەگەیشتووی چەکی ئەتۆمی تێبگەین."

دان سمیس، بەڕێوەبەری پەیمانگای نێودەوڵەتی توێژینەوەی ئاشتی ستۆکۆڵم ڕاگەیاند، "خۆشحاڵم بەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بە هیباکوشا بەخشراوە".

لە (1985) سەرکردەکانی سۆڤیەت و ئەمەریکا ڕایانگەیاند، "جەنگی ئەتۆمی هەرگیز ناتوانێ بباتەوە، هیباکوشا هەموو ڕۆژێک ئەوەمان بیردەخاتەوە".

نزیکەی (80) هەزار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کاتێک ئەمەریکا بۆمبی ئەتۆمی خستە سەر هیرۆشیما لە (6)ی ئابی (1945). سێ ڕۆژ دواتر، ئەمەریکا دووەم بۆمبی خستە سەر ناکازاکی، نزیکەی (70) هەزار هاووڵاتی کوشت، لە ساڵانی دواتریش، دەیان هەزار کەس بەهۆی پاشماوەکانی ئەم چەکانەوە گیانیان لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین