ئایا پۆشینى چاکەتی شین لەلایەن سەرۆک پارتەکانی تورکیا چاولێکەرییە یان رێکەوتە؟ کولتوور

نوچە نێت

چاکەتی شینی شەترەنجی کە زۆرێک لە سەرکردەکانی تورکیا دەیپۆشن بۆتە دیاردە، هەروەها ئەم چاکەتە بە چاکەتی ئەردۆغان ناسراوە ناویانناوە "چاکەتی براوە" لە چەند رۆژەی رابردووش سەرۆکی نوێی جەهەپە بەهەمان چاکێت وەک پەیامێک دەرکەوت ئەمەش وایکرد دەنگدانەوەیەکی زۆر لەنێو خەڵک بەدوای خۆیدابێنێت.

ئەمرۆ دووشەممە (یەکی/تەمموز/2024) ماڵپەری (habar) بڵاوی کردەوە، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی نوێی جەهەپە لەم چەند رۆژەی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا چاکەتێکی شینی پۆشیبوو کە بە چاکێتی سەرۆکی تورکیا ناسراوە لەنێو خەلکیشدا پێی دەڵێن چاکەتی براوە. 

لە چاوپێکەوتنێکدا ئۆزێل سەبارەت بەو چاکەتە رایگەیاند، "چاکەتەکە هاوشێوەی ئەو نییە بەڵام پێدەچێت، دەبا ئێمەش جارێک بیپۆشین خۆ زیانی بۆ کەس نییە، لەدوای (47)ساڵ بووینەوە پارتی یەکەم و چاکەتەکەش هەر بۆ خۆی نازناوی چاکەتی براوەیە، پەیامێکی تایبەتم نەبووە چییە دەبا ئێمەش جارێک لەبەریکەین لێرە بەدواوە هەر ئێمە براوەین." 

سەبارەت بەو چاکەتەی ئەردۆغان لەرابردووش رۆژنامەکانی ئەڵمانیا باسیان کردبوو کە زۆرجار هەمان رەنگ لەبەردەکا، هەروەها جگە لەمانە پێشتریش بن عەلی یلدرم پەرلەمانتاری ئەکپارتی و ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیاش پۆشیویانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین