پلاتفۆڕمى دابڕان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کولتوور

نوچە نێت

پلاتفۆڕمى دابڕان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە هاتووە، “پلاتفۆڕمی دابڕان لەمیانی (10) ساڵ مێژووی مەدەنییەت و خەباتی خواستە سەردەمییەکانیدا، بێ لە چاندنی چەمکە چارەنوسسازەکان، بێ لە ئاوڕدانەوە لە ئاداب و ئەندێشەی ئازادیخوازیی، بێ لە سەنگەری سیستەمێکی دادپەروەر و دنیابینییەکی هەقخواز، هیچ هەنگاوێکی بە پێچەوانەی پەیامی ڕۆشنگەرییەوە نەناوە.”

ئەمڕۆ هەینى (شەشى ئەیلوول/2024) پلاتفۆڕمى دابڕان راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە هاتووە، “دابڕان دنیابینییەکی سەردەمیانە و سیمایەکی نوێی ناو نەریتە کۆمەڵایەتی و کلتورییەکەی کوردستانە”

پلاتفۆڕمى دابڕان، رۆژى پێنجى ئەیلوول بە رۆژێکى رەش ناو دەبات و دەڵێت، “ڕۆژی ڕەشی (5)ی ئەیلول، دابڕانێکی تری تێڕامانە لە باوەڕی بەڕبەڕیخوازیی.”

دەبارەى کارەکانیشیان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پلاتفۆڕمی دابڕان لەمیانی (10) ساڵ مێژووی مەدەنییەت و خەباتی خواستە سەردەمییەکانیدا، بێ لە چاندنی چەمکە چارەنوسسازەکان، بێ لە ئاوڕدانەوە لە ئاداب و ئەندێشەی ئازادیخوازیی، بێ لە سەنگەری سیستەمێکی دادپەروەر و دنیابینییەکی هەقخواز، هیچ هەنگاوێکی بە پێچەوانەی پەیامی ڕۆشنگەرییەوە نەناوە. 

لەو راگەیێندراوەکەى پلاتفۆڕمى دابڕان هاتووە، “دابڕان دنیابینییەکی سەردەمیانە و سیمایەکی نوێی ناو نەریتە کۆمەڵایەتی و کلتورییەکەی کوردستانە. ویستوویەتی ویژدانی مرۆڤبوونمان بدوێنێت و باوەڕبوون بە عەقڵی ئازاد و ڕەخنە و ڕۆشنگەریی بکاتە فەرهەنگ و فەلسەفەی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیمان. دابڕان لە گۆشەنیگای گۆڕانکاریی بەرەو بابەتیبوون، لە زەمینەی دابڕانی زانستی و زمانی ڕەخنە و جوانییەکانی جیاوازییەوە سەکۆیەکی دامەزراندبوو. لەو سەکۆیەدا لەوپەڕی ڕاست و ئاینییەوە تا ئەمپەڕی چەپ و سیکیۆلار شوێنی تێدا دەبوویەوە. ڕاسپاردەی حەوت کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی دابڕان تەنهاوتەنها ڕاسپاردەی پەروەدەیی و ڕۆشنگەریی کوردەواریی بوون. خولە ڕۆشنگەرییەکانی دابڕان تەنهاو تەنها خولی خێزانی و خەسڵەتی ئەخلاقێکی خاوێنی مرۆڤانەو دەستگرتن بوون بە بەها و باوەڕی ئاینییەوە، بۆیە دابڕان دنیابینیەک بوو دژی کەلتووری (هەڵمەتە سیلاح)، دژی فەرهەنگی هەڵکوتان و هێز، دژی سەپاندن و بازرگانیکردن بە بەندایەتی و باوەڕی کوردەوارییەوە..”

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکەى ئەو ناوەندە هاتووە، ئێمە وەک پلاتفۆڕمی دابڕان، لە ڕاگەیاندنمانەوە تاوەکو ڕۆژی ڕەشی (5)ی ئەیلول، ڕۆژی هەڵکوتانە سەر سەکۆی جیاوازی، ڕۆژی قۆڵبەستکردنی چیرۆک و خەیاڵ و زمان و ئەدەب، ڕۆژی شکاندنی دەرگای شیعر و ئەرشیفی ڤیستیڤاڵەکان، ڕۆژی ڕەشی کوژاندنەوەی ڕووناکیی و ڕەخنە، بەدەنگی بەرز، لە پایتەختی ڕۆشنبیرییەوە، بەوپەڕی شانازییەوە، وەک چۆن بووین بە ئاسۆی داهێنان و فەرهەنگی ئەم شارە، وەک چۆن بووین بە ڕووی سووری جوانیەکانی مێژووی شار، ئاوەهاش فەرهەنگی فەوزا و فەرهوود، فەلسەفەی هەڵکوتان و دەرگا شکاندن دەدەینە دوواوە و دەمانەوێ بڵێین، ئێمە دابڕانی دنیای تاریک و نەریتی نوتەکین، دابڕانی ڕۆژی ڕەش و قۆناغێکی نوێی خەباتی مەدەنییەت و ئازادیخوازین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین