شادومان ئەسعەد: وێنەكێشان بۆ من هه‌م سه‌رچاوه‌ی داهاته هه‌م حه‌زو خولیایه
نوچە نێت: چرا یاسین
كچە بەهرەمەند و وێنەكێش شادومان ئەسعەد، كە دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵە، لە ڕێگەی كەناڵی یوتیوبەوە توانیویەتی لە بواری وێنەكێشان برەو بە توانا هونەرییەكەی بدات و خۆشی بە نوچە نێتی ڕاگەیاندووە، وێنەكێشان "خولیای منداڵیمه، ئێستا لە ژێر ناوی shado artist بە ئۆنڵاین کاری وێنەکێشان بۆ خەڵک دەکەم."
نوچە نێت: شادومان کێیە؟
(شادومان ئەسعەد مصطفی)یە، له 15/7/2000، له هه‌ولێر له‌دایك بووم، خه‌ڵكی چۆمانم، لە کۆمەڵگای پیرزین دادەنیشم، كۆلێژی كشتوكاڵم ته‌واو كردووە، له وێنه‌كێشانیش به‌رده‌وامم چونكه خولیای منداڵیمه، ئێستا لە ژێر ناوی shado artist بە ئۆنڵاین کاری وێنەکێشان بۆ خەڵک دەکەم.
نوچە نێت: هونه‌ر له‌لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
شادومان ئەسعەد: هونەر هەر شتێکە کە هونەرمەند هەڵیبژێرێت، هه‌ڵهاتنێك له واقیع پێشكه‌ش ئه‌كات، وه‌همێكه بۆ لێكدانه‌وه‌و ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانت و به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌یاڵ و داهێنان و لێهاتووییت. هونەر دەرفەتمان پێدەبەخشێت كه، هەستەکان ده‌ربڕین و بگەیەنین. هەروەها یارمەتیمان دەدات بیر لە بوونمان بکەینەوە و مانا لە جیهانی دەوروبەرماندا بدۆزینەوە. بەکورتی هونەر بنچینەییە بۆ گەشەکردن و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا. هه‌روه‌ك و چۆن پابلۆ پیكاسۆ ده‌ڵێت هونه‌ر ئه‌و درۆیه‌یه كه وامان لێ ئه‌كات د‌رك به ڕاستیه‌كان بكه‌ین، كه‌واته ئێمه ئه‌توانین له ڕێی هونه‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیانه په‌یام بگه‌ینینه كۆمه‌ڵگا وێنه‌كێشانیش وه‌همێكه ئه‌توانی له‌ڕێی بێده‌نگ بوونه‌وه قسه بكه‌یت و په‌یامی خۆت بگه‌یه‌نیت، ده‌توانم بڵێم هونه‌ر هۆكارێكه وام لێ ئه‌كات به‌و شێوه‌یه بژیم كه خۆم ئه‌مه‌وێت .
نوچە نێت: بیرۆكه‌ی دهستكردنت به وێنه‌كێشان چۆن بوو؟
شادومان ئەسعەد: من له‌منداڵیه‌وه وێنه‌م ئه‌كێشا حه‌زو خولیایه‌كی زۆرم هه‌بوو بۆ وێنه‌كێشان، به‌ڵام به‌هۆی خوێندن و كاره‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك دابڕام، پێم وابوو ته‌نها خولیایه‌كه و بیرم له‌وه نه‌ئه‌كرده‌وه ڕۆژێك له‌ڕۆژان به ته‌واوی خۆم له‌و بواره‌دا ئه‌بینمه‌وه.
نوچە نێت: ئاسته‌نگیه‌كان چی بوون؟ وە كێ زیاتر پشتگیری كردی؟
شادومان ئەسعەد: سه‌ره‌تای ده‌ستكردنم به وێنه‌كێشان بڕیارمدا ئیش له‌سه‌ر ته‌كنیكی واقیعی بكه‌م . ئامانجم ئه‌وه‌بوو بگه‌مه ئاستێك وێنه‌كانم جیانه‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ڕاستی، به‌ڵام بۆمن زۆر زه‌حمه‌ت بوو، چونكه ماوه‌ی چه‌ند سالێكی زۆر دابڕابووم وه هیچ زانیاریهكیشم نه‌بوو ده‌رباره‌ی جۆری قه‌ڵه‌مه‌كان و سكێچ كردن و زۆر شت هه‌بوو نه‌مدەزانی، ئه‌توانم بڵێم ڕێك له سفره‌وه ده‌ستم پێكرد، تاكه كه‌س و تاكه هۆكار وای كرد زۆر بوێرانه ده‌ست پێ بكه‌م باوكم بوو له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه زۆر پشتگیری كردم، به‌داخه‌وه زوو گیانی سپارد. ئه‌وه‌ش وایكرد به‌ته‌نها پشت به‌خۆم ببه‌ستم .
نوچە نێت: وێنه‌كێشان به‌هره‌بوو یان فێری بوویت؟
شادومان ئەسعەد: سه‌ره‌تا ته‌نها حه‌زو خولیا‌و به‌هره‌بوو، وه له ئاستێكی سه‌ره‌تایی بووم، به‌ڵام له‌دوای (2019)ـه‌وه په‌ره‌م پێی دا‌و ده‌ستم به خۆفێركردن كرد له‌ڕێی یوتیوبه‌وه ورده ورده ئاستم به‌ره‌و پێشه‌وه چوو .
نوچە نێت: وێنه‌كێشان بۆ شادومان ته‌نها حه‌زو خولیایه یان سه‌رچاوه‌ی داھاتیشە؟
شادومان ئەسعەد: ڕه‌نگه نه‌توانی به‌ته‌نها پشت به هونه‌ر ببه‌ستی، بەڵام تا ڕاده‌یه‌ك وێنه‌كێشان بۆمن هه‌م سه‌رچاوه‌ی داهاته هه‌م حه‌زو خولیایه .
نوچە نێت: ئامانجت لە وێنەکێشان چیه؟
شادومان ئەسعەد: دەمه‌وێ خزمه‌ت به هونه‌ر بكه‌م توانا و داهێنان و خەیاڵی خۆم دەرببڕم له‌ڕێی وێنه‌كێشانه‌وه. و له‌داهاتوودا ئه‌مه‌وێ گه‌له‌ریه‌كی تایبه‌ت به وێنه‌كانم دابنێم و هه‌موو ئه‌و زانیاری و بیرۆكه‌یه‌ی كه فێری بوومه بیبه‌خشمه‌وه به كه‌سانی دی و فێریان بكه‌م به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان زۆر یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی تواناکانی جوڵەی ورد، هۆشیاری و توانا مەعریفیەکانیان .
نوچە نێت: پەیامت چیه بۆ كچان و خانمان، بە تایبەت ئەوانەی وەک خۆت بەهرەیەکیان هەیە؟
شادومان ئەسعەد: به‌رده‌وام بن هیچ كات كۆڵ مه‌ده‌ن . وێنه‌كێشان پێویستی به مرۆڤێكی زۆر له‌سه‌رخۆ و هێمنه. ڕه‌نگه ڕێگای سه‌ركه‌وتن بۆ خاتوونه وێنه‌كێشه‌كان زۆر هێواش بێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا هه‌ر سهركهوتووئهبیت بۆیه هیچ كات په‌له په‌لی له‌هیچ شتێك مه‌كه . وه هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیربێت تاكه كه‌س كه پێویسته پشتی پێ ببه‌ستی خۆتیت بۆیه ئیش له‌سه‌ر تواناكانتان بكه‌ن و دامه‌نیشن چاوه‌ڕێی پشتگیری كه‌سانی دی بن. وه هیچ كات و به‌هه‌ر هۆكارێك بێت واز مه‌هێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment