ئۆپۆزسيۆنى ئيسرائيل داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

يائير لابيد، سەركردەى ئۆپۆزسيۆنى ئيسرائيل رايگەياند، ناكرێت بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل لە پۆستەكەى بەردەوام بێت، دەكرێت لەكاتى جەنگيش هەڵبژاردنەكان بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ يەكشەممە (17/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، يائير لابيد رايگەياند، ناكرێت ناتەنياهۆ بەو دۆخەى ئێستا بەردەوام بێت، جەختيشى لەسەر ئەوە كردەوە دەكرێت هەڵبژاردنى پێشوەختە لە كاتى جەنگ بەڕێوەبچێت. 

سەبارەت بە ئازادكردنى بارمتەكانيش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، پێويستە پلانێكى نوێ لەسەر مێزى گفتوگۆ هەبێت، چونكە هەبوونى پێشنيار لەسەر مێزى گفتوگۆ دەبێتە هۆى جووڵاندنى ئەو دۆسيە، ئەگەر قبووڵيش نەكرێت.

دەربارەى هەڵوێستيان بەرانبەر ئەو جەنگەى ئێستا ئاماژەى بەوە كرد، ئۆپۆزسيۆن هاوكارى حكومەت دەبێت، ئيسرائيل ناتوانێت جەنگ رابگرێت، چونكە راگرتنى جەنگ دەرفەت بۆ گەڕانەوەى حەماس دەرەخسێنێت. 

ئەو لێدوانانەى ئۆپۆزيسۆن لە كاتێكدايە وەزارەتى دەرەوەى فەڵەستين داواى لە ئەمەريكا و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كردووە، ناتەنياهۆ بەرپرسيارێتى راستەوخۆى تێكدانى هەموو دەرفەتەكانى ئاشتى لە ئەستۆيە، كەسێك بۆ هيچ دانووستاندن و رێكارێكى داهاتوو بۆ چارەسەركردنى ململانێى نێوان ئيسرائيل ــ فەڵەستين ناگونجێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین