سوپاى ئيسرائيل كوژرانى (10) سەربازى رايگەياند
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ كانوونى يەكەم/ 2023) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، دوێنێ بەهۆى شەڕوپێكدانانەكان (10) سەربازيان لە كەرتى غەزە كوژراوە.
دانيال هاگارى، گوتەبێژى سوپاى ئيسرائيل ئاشكراى كرد، چوار ئەفسەر لە ريزى كوژراوەكانى دوێنێ سێشەممەن، سوپاى ئيسرائيل ئاشكراى كرد لەدواى ئەو شەڕە سێ سەربازيديان برينداربووە كە برينەكانيان مەترسيدارە.
هاگارى ئاماژەى بەوەش كرد كە ئيسحاق بن بەسات، سەرۆكى تيمى فەرماندەكانى جۆلان لە ريزى كوژراوەكان دايە، كە لە كەرى غەزە دوێنێ كەوتنە بۆسەى چەكدارانى حەماس.
لەسەر ئەو رووبەڕوونەوەش بزووتنەوەى حەماس لە راگەيێندراوێكدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئەو بەڵێنەيان هێنايەدى كە غەزە دەبێت بە گۆڕستانى سوپاى ئيسرائيل.
لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكەى بزووتنەوەى حەماس هاتووە، ئێوارەى دوێنێ (10) ئيسرائيلى كوژراون، كە زۆربەيان ئەفسەرن و ژمارەى كوژراوانى ئيسرائيل لە بەرەكانى شەڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
لەدواى هێرشەكانى (27) تشرينى يەكەم تاوەكوو ئێستا ژمارەى كوژراوانيان لە كەرتى غەزە گەيشتۆتە (115) سەرباز و برينداربوونى (444) ئەفسەر و سەرباز.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment