حوسییه‌كان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى ئیسرائیلى داده‌گرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌ نێت

حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى ئیسرائیلى داده‌گرن، گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیلیش ئه‌و رووداوه‌ به‌ مه‌ترسیدار ناوده‌بات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (19/تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌ڕى (ئاڕتى) بڵاوى كرده‌وه‌، ده‌زگا رایگه‌یاندنه‌كانى حكومه‌تى سه‌نعا بڵاویان كرده‌وه‌ هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ ده‌ریاى سوور ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كیه‌كى ئیسرائیلى داگرتووه‌.
راپۆته‌ هه‌واڵیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌شتییه‌ به‌ ناوى گالاكسى لیده‌ر بووه‌، تیمیكى (22) كه‌سى ده‌ریاوانى هه‌ڵگرتبوو، له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ كه‌ناڵى مه‌یادین بڵاوى كرده‌وه‌، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى یه‌مه‌ن له‌ ده‌ریاى سوور ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى ئیسرائیلى داگرتووه‌، (52) كه‌سى ئیسرائیلى هه‌ڵگرتبوو.
سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسى ئه‌و كه‌شتییه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ بڵاوى كردۆته‌وه‌، ئه‌و تیمه‌ ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ست پێكردووه‌.
ده‌رباره‌ى هه‌ڵویستى ئیسرائیلیش، ماڵپه‌ڕى والاى ئیسرائیلى هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردۆته‌وه‌، كه‌ حوسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك داگرتووه‌، كه‌ خاوه‌نداریه‌تى بۆ ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كان هیچ هاووڵاتییه‌كى ئیسرائیلى له‌ناو ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌بووه‌.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى ئیسرائلی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ موڵكى كۆمپانیاى Ray Shipping كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى رامى ئه‌نگره‌، كه‌ بزنسمانێكى ئیسرائیلییه‌، به‌لام له‌لایه‌ن كۆمپانیه‌كى یابانى به‌ كرێ گیراوه‌، هیچ ئیسرائلیه‌ك له‌و كه‌شتییه‌ دانه‌بووه‌.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كه‌شتییه‌، گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل رفاندنى ئه‌و كه‌شتییه‌ بارهه‌لًگره‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ رووداوێكى مه‌ترسیدار ده‌زانێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ى سوپاى ئیسرائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و كه‌شتییه‌ ئیسرائیلى نییه‌، له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و هندستان به‌رێكه‌وتووه‌ و تیمێكى نێوده‌وڵه‌تى تێدابووه‌، به‌ڵام هیچ ئیسرائلییه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌بووه‌.

له‌دواى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیبل له‌ حه‌وتى مانگى رابردوو حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن چه‌ندین جار به‌ مووشه‌ و فرۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین