بزووتنەوەى حەماس بۆردوومانەكانى بۆسەر ئيسرائيل دەست پێكرد عێراق ناوچەکە و جیهان
كەتيبەكانى ئەقسا باڵى سەربازيى حەماس بە چڕى لە غەزەوە ئيسرائيليان بۆدروومان كرد، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كوژاراو و بريندارى لێكەوتۆتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (حەوتى/ تشرينى يەكەم/2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە كەتيبەكانى ئەقسا بەناوى گەردەلوولى ئەقسا زياتر لە پێنج هەزار مووشەكيان لە كەرتى غەززەوە ئاراستەى ئيسرائيل كرد، ئەوەش لە كاتێكدايە ئيسرائيليش دەستى بە بۆردوومانى كەرتى غەززە كردووە، سەبارەت بە زيانەكانى بۆدروومانەكانيش تا ئێستا پێنج بريندار گوازراينەوە نەخۆشخانەى كەرتى غەززە.

بەگوێرەى ئەو وێنە و گرتە ڤيديۆيانەى بڵاوكرايتەوە گرووپە فەڵەستينييەكان سەربازێكى ئيسرائيليان بە ديل گرتووە، گواستۆتيانەوە بۆ كەرتى غەززە. 

رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنووت بڵاويكردەوە، سوپاى ئيسرائيلى كۆنتڕۆڵى بەربەستى ئيرزى لەدەستداوە، ئێستا كەوتۆتە ژێر دەسەڵاتى فەڵەستينييەكان.

ساڵح عارورى، جێگرى سەرۆكى مەكتەبى سياسى حەماس رايگەياند، ئۆپراسيۆنێكى سەربازيى فراوانيان دەستپێكردووە، بە ئامانجى بەرگرى لە ئەقسا و رزگاركردنى ديلەكان دەستىى پێكردووە.

لە لايەكى ديكەوە وەزيرى بەرگرى ئيسرائيل: دۆخى لە ناكاوى لە رووبەڕووى (80) كيلۆمەتر لە كەرتى غەززە راگەياند، بۆ ئامادەسازيى بۆ جەنگێكى درێژخايەن.

سەبارەت بە هێرشەكەش، ماڵپەڕى  ويلاى ئيسرائيلى بڵاوى كردەوە، هێرشەكەى حەماس ئاسمانى و وشكانى دەردەيايى بووە، ئەوەش سوپاى ئەو وڵاتەى تووشى سەر سوڕمان كردووە، سەبارەت بە زيانەكانيش ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بە كوژرانى ژمارەيەك سەربازى ئيسرائيلى دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین