سەفین دزەیى: بەغدا هەنگاوى کردارى بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان نەناوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەفین دزەیى، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆى وەستانى هەناردەکردنى نەوتى کوردستان، پێنج ملیار دۆلار زیانى بە حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان گەیشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (29/ئاب/2023) سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گوتى، دواى وەستانى هەناردەکردنى نەوتى کوردستان، حکومەتی عێراق زیانی پێنج ملیار دۆلاری لە خۆی و هەرێمی کوردستان داوە، بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتی هەرێمی کوردستان بەغداش ئامادەیی دەربڕیوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکى کرداری نەناوە.

بە وتەى بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێى بڕیاری دادگەی نێوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس، دەبێ تورکیا یەکی ملیار و (500) ملیۆن دۆلار قەرەبووى عێراق بکاتەوە.

سەفین دزەیی ئەوەش ئاشکرا دەکات، سبەى ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا، تاوتوێى گفتوگۆکانى هەولێر و بەغدا دەکەن و دەشڵێت، هیوادارین نەگات بەوەی زیاتر لە یەک دووربکەوینەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین