سێ ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكی سەردانی باكووری رۆژئاوای سووریا دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سێ ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكی لە رێگەی توركیاوە سەردانێكی كورتی باكووری رۆژئاوای سووریای كرد، ئەوەش یەكەم سەردانی ئاشكرای كۆنگرێسمانانی ئەمەریكایە لەدوای شەش ساڵ بۆ سووریا.

ئەمڕۆ یەكشەممە (27/ئاب/2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بێن كلاین، كۆنگرێسمانی ڤێرجینیا، فرێنش هێل كۆنگرێسمانی ئەركنسۆ، ستۆك فیتزجیراڵ كۆنگرێسمانی ویسكونسن، كە سەرجەمیان كۆمارین لە رێگەی باب سەلامەی باكووری پارێزگای ئیدلیب لە سنووری توركیا چوونە ناو خاكی سووریا.

ئەو كۆنگرێسمانانە سەردانی قوتابخانەیەكی بێ باوكانیان لە ئیدلیب كردووە، كە لە لایەن تیمی كاری سووری، كە رێكخراوێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ئەمەریكایە دروستی كردووە" هەر ئەوانیش ئاسانكاریان بۆ سەردانی ئەو كۆنگرێسمانانە كردووە.

رێكخەرانی ئەو سەردانە ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو سێ كۆنگرێسمانە چاویان بە سەكردەكانی ئۆپۆزسیۆن و پەنابەران و كارمەندانی بواری هاوكارییە مرۆییەكان كەوتووە. 

سەبارەت بە وردەكاری زیاتری سەردانەكە تا سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، لە لایەن ئەو شاندە ئەمەریكیە رێگەیان پێ نەدراوە هیچ زانیارییەك بۆ راگەیاندنەكان باس بكەن.

لە (2017) جۆن مەكین سیناتۆری كۆمارییەكان سەردانی هێزەكانی ئەمەریكای لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا كرد، لەو كاتەوە تا ئێستا ئەمە یەكەم جارە سێ كۆنگرێسمانی ئەمەریكی سەردانی سووریا دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین