قائانی لە بەغدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ئاشكرای كردووە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدایە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەو گفتوگۆیەی كە عێراق لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامی دەدات، لەگەڵ یەكگرتوویی لایەنە شیعەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئابی 2023 سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار لە بەغدا بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودس گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و سەركردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی دوو خاڵی گرنگ.

بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەكە یەكێكیان پەیوەندی بەو گفتوگۆیە هەیە كە ئەمریكا و عێراق بەڕێوەی دەبەن لەسەر مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق، دووەمیشیان پەیوەندی بە یەكگرتوویی لایەنە شیعەكان هەیە چونكە ئێران دەیاەوێ‌ دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە.

بە هۆی ئەو هەژموونە سیاسییەی ئێران لە عێراق هەیەتی، بەردەوام بەرپرسانی ئێران سەردانی عێراق دەكەن، بە تایبەتی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران بە شێوەیەكی بەردەوام و رانەگەێندراو سەردانی عێراق دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین