سوودانی: سزاكانی رۆژئاوا بۆ سەر سووریا رەتدەكەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلایەن بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا پێشوازی لێكرا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش سوودانی دووپاتی كردەوە كە سزاكانی رۆژئاوا و هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا رەت دەكەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی تەمووزی 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سووریای كرد و لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا پێشوازی لێكرا و لە كۆنگرەیەكی هاوبەش باسیان لە پەیوەندی نێوان عێراق و سووریا لەڕووی ئابووری و ئەمنی كردووە.

لە كۆنگرەكەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی، "سزاكانی رۆژئاوا بۆ سەر سووریا رەت دەكەینەوە" هەروەها دووپاتیشی كردەوە كە ئەوان هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی سووریا قبووڵ ناكەن.

11 ساڵە جەنگ لە سووریا هەڵگیرساوە و بەشار ئەسەد تۆمەتبارە بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، بۆیە لەلایەن رۆژئاواوە چەندان سزای بەسەر سەپێندراوە. بە هۆی بوونی میلیشیاكانی ئێران لەناو خاكی سووریا كە پاڵپشتی لە مانەوەی ئەسەد دەكەن، ئیسرائیل ناوە ناوە هێرش دەكاتە سەر پێگەی میلیشیاكان لە سووریا .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین