هێزه‌كانى ئه‌مریكا لە ئەوروپا لەبەر ڕووسیا کەوتۆته‌ ئامادەباشى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا لە ئەوروپا ڕایگەیاند، بە هۆی جووڵە و چالاکییەکانی ڕووسیا ئاستی ئامادەیی خۆی بەرز کردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممه‌ پێنجی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیک" وێرای ئاماژە کردن بەو هەواڵە ڕایگەیاند جووڵەکانی ڕووسیا بوونەتە هۆی ئەوەی فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەوروپا ئاستی ئامادەباشی خۆی بگەیەنێتە بەرزترین پلە. بە تایبەت جووڵەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بوونەتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئیدارەی بایدن پەیوەندی بە بەرپرسانی ئوکرانیا و ڕابەرانی وڵاتانی تری ناوچەكه‌وه‌ بكه‌ن. بەرپرسانی ئەمریکا جەختیان کردووەتەوە کە پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکەن. 


جەنڕاڵ گلن ونهرک بەرپرسی فەرماندەیی باکووریی ئەمریکا (هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا) وتی "ئەو دۆخە بە هۆی گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ ناو "پێشبڕکێی گەورەی هێز" وەک سەردەمی شەڕی ساردە. 


ئەو جەنڕاڵە بە ڕۆژنامەوانانی وتووە، "ئاشکرایە ڕووسیا هەوڵ دەدات هەمدیسان نفوز و تواناکانی خۆی لە ئاستی جیهانیدا نمایش بکات". 
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دوای سەرهەڵدانەوەی پێکدادانەکانی نێوان سەربەخۆییخوازانی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا و حکومەتی ئوکرانیا لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە وردی چاودێری جووڵەکانی ڕووسیا دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین