ڤلادمیر پوتین هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی گازی سروشتی ئاشکرا دەکات
نوچەنێت
هەڵکشانی نرخەکانی گازی سروستی و گرانبوونی بەهای وزە بە گشتی و گازی سروشتی بە تایبەتی لێکدانەوەی جودای بەدوایخۆیدا هێنا، بە تایبەت ڕێکارەکانی پێرەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی و گۆڕانی پیشەسازی وزە لە وزەی کاربۆنەوە بۆ وزەی جێگرەوە.، ئەمەیش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی نرخ و بەرزبوونەوەی بەهای بەرهەمهێنانی کارەبا.
لەو بارەیەوە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتین دەلێت" هۆکاری سەرەکی پشت گرانبوونی بەهای گازی سروستی لە بازارەکانی ئەورووپا، پێوەستە بە کێشەکانی گۆرانی کەشوهەوا وکەمبوونەوەی پرۆژە و وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنان لە پیشەسازی دەرخستنی مادە خامەکان"
هەروەها وتیشی" لە ئەنجامی بڕیارە لە ناکاوەکان و گۆڕانکارییە ناهاوسەنگەکان ، لە داهاتوودا ئەنجامەکانی زیاتر و کاریگەرتر دەبن لە سەر بازارەکانی وزەی ئەورووپا".
لە درێژەی قسەکانیدا، سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوەکردەوە، کە ئەو ناهاوسەنگی وسەرلێشواوەی وڵاتانی ئەورووپا بۆ پرسی گۆرانی پیشەسازی وزە بۆ وزەی پاک، کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بازارەکانی ئەورووپا، چونکە یەکێک داوای کەمکردنەوەی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز دەکات، ئەوی تر باس لە شتێکی تر دەکات.
پوتین ئەوەیشی زیاد کرد" ئەوەی لە ئەورووپا دەگوزەرێت بارودۆخێکی هاوشێوەی هێستریایە لە بازارەکان بۆ؟ زۆر بە سادەیی، چونکە هیچ کەسێک پرسەکە بە جدی وەرناگرێت، هەر وڵاتێک بە بیانووی گۆڕانی کەشوهەوا پلانێک پێرەو دەکات، یەکێک پرۆژەی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز ڕادەگریت، یەکێکی تر شتێکی تر دەلێت"
سەرۆکی رووسیا ئامادەی وڵاتەکەی بۆ بەرهەمهێنانی وزەیەکی پاک دووپاتکردەوە و وتی" ئێمە لە وڵاتەکەماندا هەموو ئامادەیەکمان هەیە بۆ ئەوەی ڕووبەروووی ئەو هەڵانە ببینەوە"
هاوکات وتیشی" گۆرینی پیشەسزای وزە وکاریگەریەکانی لەسەر ئابووری وڵات، پێویستە بە شێوازی زنجیرەیی و ڕێک و پێک بێت"
ڤلادمیر پوتین" گازی سروشتی وزەی سەوزی وڵاتی ڕووسیایە و لەگەڵ سەرجەم پلانەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ گۆرانی کەشوهەوا دەگونجێت"
ئەم وتانەی سەرۆکی رووسیا لە کاتێکدایە، کە تا ئێستا حکوومەتی مۆسکۆ دابینکەری سەرەکییە لە وزەی خوازراوی بازارەکانی ئەورووپا و لە ماوەی ڕابردوودا دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەکانی بەکارهێنانی هەناردەکردنی گازی سروشتی لە لایەن رووسیاوە، دیمتری بیسکۆڤ وتەبێژی فەرمی کۆشکی کرێملن لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە بۆ ڕۆژنامەڤان ئاشکرای کرد" ڕووسیا بە وردی چاودێری بازارەکانی وزە دەکات و، کۆمپانیای گاز پرۆم ئامادەی ڕێککەوتنی تازەیە بۆ دابینکردنی وزە".
هەروەها وتیشی" ئێمە دەزانین گەشەی بازارەکانی وزەی ئەورووپا چۆن گەشەیان کرد و وتمان کە کۆمپانیای گاز پرۆمی ڕووسی، لە ئێستادا خاوەن بەرزترین توانایە لە دابینکردن و گەیاندنی وزەی رووسیا بۆ بازارەکانی ئەورووپا"
بیسکۆڤ جەختی لەوەیش کردەوە، کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی، بە تەواوی توانایەکانیەوە ئامدەی واژووکردنی گرێبەستی دوور مەوداو ستراتیژیە بۆ دابینکردنی گازی ئەورووپا.
ئەم هۆشداریەی رووسیا بۆ بازارەکانی وزە لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت گاز، لە مانگی رابردوودا، بەرزترین ئاستیان تۆمار کردووە، و پێشبینی دەکرێت لە زستانی ئەمساڵدا، نرخەکانی نەوت و گاز بەردەوام بن لە هەڵكشان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment