رووسیا: چاودێری بازارەکانی وزە دەکەین و گازپرۆم ئامادەیە  ڕێککەوتنی تازە واژوو بکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

رووسیا هۆشداریەک ئاراستەی وڵاتانی ئەورووپا دەکات و ئامادەی وڵاتەکەی بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی تازە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا ئاشکرا کرد

بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت  و گەیشتنی بە 80 دۆلار بۆ هەربەرمیلێک و هاوکات هەڵکشانی نرخی گازی سروشتی بۆ 1000 دۆلار بۆ هەر  هەزار پێ سێجایەک، بووە هۆی دروستبوونی تەنگژە و قەیرانی نرخی وزە لە بازارەکانی ئەورووپا.  رووسیا تا ئەم کاتەیەش فاکتەری سەرەکی دابینکردنی ئاسایشی وزەی بازارەکانی ئەورووپایە، و هەر بەرزبوونەوەیەک لە نرخی وزە، ڕووسیا سوودمەندی یەکەمە.

دوای ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی نرخەکانی وزە، حکوومەتی ڕووسیا پەیامێکی ئاراستەی وڵاتانی ئەورووپا کرد.

دیمتری بیسکۆڤ، وتەبێژی فەرمی کۆشکی کرێملن لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە بۆ ڕۆژنامەڤان ئاشکرای کرد" ڕووسیا بە وردی چاودێری بازارەکانی وزە دەکات و، کۆمپانیای گاز پرۆم ئامادەی ڕێککەوتنی تازەیە بۆ دابینکردنی وزە".

هەروەها وتیشی" ئێمە دەزانین گەشەی بازارەکانی وزەی ئەورووپا چۆن گەشەیان کرد و وتمان کە کۆمپانیای گاز پرۆمی ڕووسی، لە ئێستادا خاوەن بەرزترین توانایە لە دابینکردن و گەیاندنی وزەی رووسیا بۆ بازارەکانی ئەورووپا"

بیسکۆڤ جەختی لەوەیش کردەوە، کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی، بە تەواوی توانایەکانیەوە ئامدەی واژووکردنی گرێبەستی دوور مەوداو ستراتیژیە بۆ دابینکردنی گازی ئەورووپا.

ئەم هۆشداریەی رووسیا بۆ بازارەکانی وزە لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت گاز، لە دوو هەفتەی رابردوودا، بەرزترین ئاستیان تۆمار کردووە، و پێشبینی دەکرێت لە زستانی ئەمساڵدا، نرخەکانی نەوت و گاز بەردەوام بن لە هەڵكشان

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین